2018/01/14 | 16:17

سووریا.. رژێم و رووسیا ٣٢٩ هاووڵاتییان لە غوتە کوشتووە

(هەواڵ كوردستان)- ئەنقەرە – AA

- لە ئاکامی هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە یەکێکە لە ناوچە لە پێکدادان پارێزراوەکان، ٢٩٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە ٧١یان منداڵ و ٤١یان ژنن، هەروەها لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاش کە پشتیوانی رژێم دەکات، ٣٢ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە هەشتیان منداڵن و ١٣یان ژنن.-  هێزەکانی رژێم هەشت مزگەوت، چوار قوتابخانە، شەش بنکەی تەندروستی و ١٣ بازاڕیان لە غوتەی رۆژهەڵات سەر بە پارێزگای ریفی دیمەشق بۆردومان کردووە. تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا، رژێمی بەشار ئەسەد و پشتیوانانی ٣٢٩ هاووڵاتیی سڤیلیان لە غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو کوشتووە کە ٧٩یان منداڵ و ٥٤یان ژنن.

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی لەبارەی هێرشەکانی رژێم و رووسیا لە رۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە و لە لایەن رژێمەوە گەمارۆدراوە، بڵاوکردەوە.

بە پێی راپۆرتەکە لە ئاکامی ئەو هێرشانەدا، ٣٢٩ هاووڵاتیی سڤیل کوژراون کە ٧٩یان منداڵن و ٥٤یان ژنن.

لە ئاکامی هێرشە ئاسمانی و وشکانییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات کە یەکێکە لە ناوچە لە پێکدادان پارێزراوەکان، ٢٩٧ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە ٧١یان منداڵ و ٤١یان ژنن، هەروەها لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاش کە پشتیوانی رژێم دەکات، ٣٢ هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە هەشتیان منداڵن و ١٣یان ژنن.

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەو هێرشانەی کە زیاتر لە پێنج کەسی کردۆتە قوربانی بە "کۆمەڵکوژی" ناو بردووە.

بەم پێیە رژێمی ئەسەد و رووسیای هاوپەیمانی لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا،٢٠ کۆمەڵکوژیان ئەنجام داوە بە جۆرێک رژێم ١٧ و رووسیاش سێ کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی هێزەکانی رژێم هەشت مزگەوت، چوار قوتابخانە، شەش بنکەی تەندروستی و ١٣ بازاڕیان لە غوتەی رۆژهەڵات بۆردومان کردووە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ یاریێن ئەڤرۆ یێن چامپیۆنزلیگا ئورۆپی
⋙ ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ
⋙ 18 بەربژێری کریستیان شەڕ لەسەر پێنج کورسی دەکەن
⋙ جێگرێ سەرۆکێ پەرلەمانێ عیراقێ: سه‌رۆك بارزانی و حوکمه‌تا کوردستانێ ل گه‌ل داخوازیێن خەلکێ به‌سرانه‌
⋙ ئەو وەلاتێن جوانترین کچ تێدا ژ دایک دبن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ
⋙ ب ڤیدیۆ- گەنجەکێ شێلادزێ ب بەرێن حەفت رەنگ گوسکا دروست دکەت
⋙ ڤیدیۆ؛ یارییەکی تۆپی پێ 28-0 کۆتاییهات و یاریزانێک 8 گۆڵی کرد

Trending