2018/01/14 | 17:17

پارتی مەترسیەك لەسەر دەنگی كورد ئاشكرادەكات

(هەواڵ كوردستان)-

پارتی مەترسیەك لەسەر دەنگی كورد ئاشكرادەكات

پارتی دیموكراتی كوردستان چەند مەترسیەك لەسەر دەنگی كورد لەناوچە دابڕێندراوەكان ئاشكرادەكات و پەرلەمانتارێكی پارتیش ئاماژە بەپۆستی وەزارەتی دارایی عیراق دەكات و پێیوایە، "جیاوازییەكی گەورە هەیە".

د.ئەشواق جاف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەهۆی لەدەستدانی ناوچە دابڕێندراوەكانەوە، مەترسی ئەوەدەكرێت لەكاتی دەنگداندا هەڕەشەو فشار لەسەر كورد بكرێت و پێكهاتەی كورد ئەو دەنگەی ئێستا نەهێنێتەوە كە هەیەتی".

وتیشی:"یەكێكی دیكە لەمەترسیەكان نەبونی یەكڕیزی كوردە كە بەیەكلیست بەشداریی لەهەڵبژاردنەكانی داهاتودا لەو ناوچانەدا ناكەن".

سەبارەت بەچارەنوسی پۆستەكانی كورد بەتایبەتیش لەحكومەتی داهاتودا پەرلەمانتارەكەی پارتی جەختیكردەوە، "ئێستا زوە  قسە لەسەر  پۆستەكان بكرێت، جگەلەوەش لەماوەی ڕابردودا بەشێك لەلایەنە كوردیەكان زۆر بێویژدانانە باسی وەزارەتی داراییان كردوە كە ئەو پۆستە لەدەست كورددا بوە".

ئاشكراشیكرد، "بەشێك لەنوێنەرانی كورد ئەو ڕاستیەیان لەبەرچاونییە نرخی یەك بەرمیل نەوت لەوكاتەی پۆستی وەزارەتی دارایی لەدەست كوردبوو بە38 دۆلار بوو ئێستا زیاترە لە 67 دۆلار، بۆیە سەرباری ئەو قەیرانانە، بەڵام زوە قسە لەسەر پۆستەكان بكرێت بەتایبەت وەزارەتی دارایی كە كورد ئەو پۆستە لەداهاتوو وەردەگرێتەوە یاخود نا".

SNN:

بەشی هەواڵ

 31 خولەک پێشتر - Jan 14 2018 4:45PM

 794

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/soortsnSNN



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ بەشێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر تورکیا
⋙ "ڤه‌كێشانا پارتێن سیاسى ژ حكوومه‌تێ ره‌ڤینه‌ ژ به‌رپرسایه‌تیێ"
⋙ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری روسیاو سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا
⋙ ئەمریکا بە فەرمی داوا دەکات تورکیا هێرش نەکات سەر عەفرین
⋙ کورد و سوننە دەتوانن کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخەن؟
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. گوڵە سەرنجڕاکێشەکان ببینە
⋙ بەوێنە.. ساردترین شوێنی جیهان
⋙ بەڤیدیۆ: گیراوەیەک چەوری کەڵەکەبوو دەسوتێنێت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش