2018/01/14 | 17:17

منبج..خۆپیشاندان لە دژی پەیەدە

(هەواڵ كوردستان)- حەلەب/ئەنقەرە – AA

بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی کوشتنی دوو هاووڵاتی سڤیل لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدا، لە شارۆچکەی منبج سەر بە پارێزگای حەلەب کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە داگیرکراوە، فرۆشیار و کاسبکاران فرۆشگاکانیان داخست.

لە میانی بەرفراوانبوونی کاردانەوەکان بەرامبەر کوشتنی دوو هاووڵاتیی سڤیل لە ژێر ئەشکەنجەدا کە رۆژی پێنجشەممە لە لایەن پەیەدەوە کوژران، فرۆشیاران فرۆشگاکانیان داخست.

دوای ئەوەی لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە داواکرا وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک و بێدەنگنەبوون بەرامبەر ئەم کارە فرۆشگاکان دابخرێت، فرۆشیار و کاسبکاران بە پیر داواکارییەکەوە هاتن و تەواوی فرۆشگاکانیان داخست.

بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەندامانی پەیەدە قوفڵ و قەپەنگی ژمارەیەک لەو فرۆشگایانەیان شکاندووە کە خاوەنەکانیان پشتیوانی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەیان کردووە و سەرلەنوێ فرۆشگاکانیان کردوونەتەوە.

لە ٥ی کانوونی دووەمی ساڵی پار، دوکاندارەکانی شارۆچکەی منبج بەمەبەستی نیشاندانی ناڕەزایی لە دژی بە زۆر چەکدارکردنی گەنجان لە لایەن رێکخراوەکە، دوکانەکانیان داخستبوو.

ھاووڵاتیانی منبج رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تەرمی گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی حەنان جەریف و گەنجێکی دیکە بە ناوی عەبدول مینحان دۆزیبوویەوە.

لە دوای ئەم رووداوەش سەدان کەس لە دانیشتوانی ئەو شارۆچکەیە دوای نوێژی ھەینی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەیان پرۆتێستۆ کرد و داوای بەجێھێشتنی ئەو شارەیان لەو رێکخراوە کردبوو.

لە بەرامبەر ئەمەش، پەکەکە/پەیەدە ئەمڕۆ دەیان ئەندامی خۆی لە کۆبانێ بەرەو منبج ھێنا و خۆپیشاندانی بەناو پشتیوانیان بۆ ئەو رێکخراوە پێ ئەنجام درا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending