2018/01/14 | 19:17

موقتەدا سەدر هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەبادی رەتدەكاتەوە

(هەواڵ كوردستان)-

موقتەدا سەدر هاوپەیمانێتی لەگەڵ عەبادی رەتدەكاتەوە

سەرۆكی رەوتی سەدر هاوپەیمانێتی لەگەڵ لیستەكەی حەیدەر عەبادی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو رەتدەكاتەوەو سەرۆك وزیرانیش بە پاشگەزبوونەوە لە رەوتی نیشتمانی و چاكسازیی تۆمەتبار دەكات.

موقتەدا سەدر لە نوسراوێكی دەستنوسی خۆیدا، كە ئەمڕۆ 14ی كانونی دووەمی 2018 بڵاویكردۆتەوە،نیگەرانی خۆی لە هاوپەیمانێتییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەربڕیوە، كە لەسەر بنەمای تایفی پێكهێنراوە، راشیگەیاندووە: ئەو جۆرە هاوپەیمانێتییانە رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی گەندەڵكاران و ئێمەش بەهەموو شێوەیەك چوونە ناو ئەو هاوپیمانێتییانە رەتدەكەیەنەوە.

سەدر نیگەرانی خۆیشی لە بڕیارەكەی حەیدەر عەبادی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی هەڵبژاردن لەگەڵ گروپەكانی حەشدی شەعبی دەربڕیوەو باسی لەوەشكردووە، ئەم هەڵوێستەی عەبادی لەكاتێكدایە پێمان وابوو ناوبراو لە بانگەشەكارانی نیشتمانپەروەریی و چاكسازیدایە.

سەرۆكی رەوتی سەدر ئاشكراشیكردووە، تەنها پشتیوانی لەو لیستانەی هەڵبژاردن دەكات كە لەسرە بنەمای تایفی پێكنەهێنراون و ئەندامەكانیشی لە كەسانی سەربەخۆو تەكنۆكرات پێكدێن، كە كار بۆ بەهێزكردنی دەوڵەتی نوێی عیراق دەكەن، دوور لە سەنگەری حزبی و تایفی.

SNN:

بەشی ھەواڵ

 19 خولەک پێشتر - Jan 14 2018 6:57PM

 554

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/muqdada-sadrrr



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending