2018/01/14 | 19:17

قەڵەوترین ژن و مێردی جیهان دەست بە ژیانی ئاسایی دەكەنەوە

(هەواڵ كوردستان)- یازدە ساڵ بوو لە دۆخێكی خراپدا دەژیان

قەڵەوترین ژن و مێردی جیهان، دوای یازدە ساڵ چەوسانەوە بەدەست كێشەكانی قەڵەویەوە، دەستیان بە ژیانی ئاسایی هاوسەری خۆیانەوە كردەوە.

ژن و مێردەكە لەوەتەی هاوسەرگیریان كردووە، نەیانتوانیوە وەكو ژن و مێردێكی ئاسایی لەنێو یەك جێگەدا بخەون، بەڵام لەم ماوانەی رابردوودا دەستیان بە وەرزش كردووە و ئێستە كە توانیویانە بە هەردووكیان 260 كگم لە كێشی جەستەیان دابەزێنن، دەتوانن لەسەر جێگەیەكدا بەیەكەوە بخەون.

رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە كە لی سۆتۆن (تەمەن 42 ساڵ) ئێستە كێشی 323 كیلۆیە، رینا كیسەری هاوسەریشی (تەمەن 39 ساڵ) 245 كیلۆیە.

بەم دواییانە نەشتەرگەرییەكی گەدەیان ئەنجام داوە.

لی لە لیدوانێكیدا بۆ رۆژنامە ئینگلیزیەكە خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە كە ئێستە دەتوانێ بۆ جاری یەكەم لە ژیانیدا هەست بە خۆشەویستی و گەرمی پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ مه‌سروور بارزانی و برێت مه‌كگورك كۆمبوون
⋙ ئەمڕۆ چارەنووسی بەرهەم ساڵح یەکلادەکرێتەوە
⋙ “یێ سڤکاتیێ ب بەربژارێن ژن بکەت دێ دەینە ‏دادگەھێ”
⋙ ھنگڤینێ کوردستانێ سنور دەربازکرن و گەھشتە ئورۆپا
⋙ ل ھەرێما کوردستانێ 30% ئاڤ ب ھەروە دچیت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ
⋙ ب ڤیدیۆ- گەنجەکێ شێلادزێ ب بەرێن حەفت رەنگ گوسکا دروست دکەت
⋙ ڤیدیۆ؛ یارییەکی تۆپی پێ 28-0 کۆتاییهات و یاریزانێک 8 گۆڵی کرد

Trending