2018/01/14 | 20:17

وەزیرێكی كورد شێوازی ناردنی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە ئاشكرادەكات

(هەواڵ كوردستان)-

وەزیرێكی كورد شێوازی ناردنی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە ئاشكرادەكات

وەزیرێكی كورد لەحكومەتی عیراق شێوازی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕەتیدەكاتەوە، لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە موچە بنێرێت و ڕایدەگەیەنێت: لەڕێگەی پارێزگاكانەوە یان لەڕێگەی بەڕێوەبەرە گشتییەكانەوە موچە دەنێرێت.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ڕایگەیاند: "نابێت فەرمانبەرانی هەرێم باجی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بدەن، لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت موچەكانیان دابین بكرێت".

سەبارەت بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەرباز محەمەد لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی NRT ئاشكرایكرد كە حكومەتی عیراق نایەوێت موچەی فەرمانبەران لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە بنێرێت، بەڵكو دەیەوێت لەڕێگەی پارێزگاكان، یاخود بەڕێوەبەرە گشتییەكانەوە موچە بنێرێت.

سەبارەت بەوردبینی لیستی موچەخۆرانی هەرێمیش، وەزیری كۆچ و كۆچبەران وتی:" حەیدەر عەبادی پێی وتم، وردبینی لیستی فەرمانبەران بۆئەوەیە موچە بنێردرێت، لەدوای وردبینی لیستی موچەخۆرانی پەروەردەو تەندروستی، موچەی وەزارەتەكانی دیكەی هەرێم دەنێرین".

دەرباز محەمەد، هۆكاری رێكنەكەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدای بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە نێچیرڤان بارزانی هەموو دەسەڵاتەكانی بەدەستەوە نییە، بەڵكو دەسەڵاتی فیعلی تائێستاش بەدەست مەسعود بارزانی و كوڕەكەیەتی.

SNN:

بەشی هەواڵ

 48 خولەک پێشتر - Jan 14 2018 7:28PM

 4283

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/soortsnSNN



نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ بەشێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر تورکیا
⋙ "ڤه‌كێشانا پارتێن سیاسى ژ حكوومه‌تێ ره‌ڤینه‌ ژ به‌رپرسایه‌تیێ"
⋙ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری روسیاو سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا
⋙ ئەمریکا بە فەرمی داوا دەکات تورکیا هێرش نەکات سەر عەفرین
⋙ کورد و سوننە دەتوانن کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخەن؟
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. گوڵە سەرنجڕاکێشەکان ببینە
⋙ بەوێنە.. ساردترین شوێنی جیهان
⋙ بەڤیدیۆ: گیراوەیەک چەوری کەڵەکەبوو دەسوتێنێت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش