2018/01/14 | 20:17

عەمار حەكیم چووە نێو هاوپەیمانیەتییەكەی عەبادی

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ یەكشەممە رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم بەفەرمی چوونە نێو هاوپەیمانیەتییەكەی حەیدەر عەبادی راگەیاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ رەوتی حیكمە چوونە نێو هاوپەیمانییەكەی عەبادی بەناوی هاوپەیمانی "نەسر" ئاشكرا كرد، بەم شێوەیە تا ئێستە هاوپەیمانییەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، خۆی لە باڵی عەبادی لە حزبی دەعوە و رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم و بەشێكی حەشدی شەعبیدا دەبینێتەوە.

دوێنێ شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی هاوپەیمانی "نەسر"ی راگەیاند بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بە جیا لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی حزبی دەعوە.

عەبادی داوای لە حزب و لایەنەكان كردبوو پەیوەندی بە هاوپەیمانیەتییەكەیەوە بكەن.

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرییەكان بە توندی هێرشی كردە سەر هاوپەیمانییە نوێیەكەی عەبادی و تۆمه‌تبارى كرد به‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تایفی، هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران ده‌دات.

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending