2018/01/14 | 21:17

په‌روه‌رده‌ نوسراو ئاراسته‌ی دارایی ده‌كات.. تایبه‌ته‌ به‌ پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كان

(هەواڵ كوردستان)-

په‌روه‌رده‌ نوسراو ئاراسته‌ی دارایی ده‌كات..

تایبه‌ته‌ به‌ پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كان

تائێستا پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كانی خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی ساڵی پار دابه‌شنه‌كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆی پاره‌كه‌ 700 ملیۆن دیناره‌و نوسراوی خه‌رجكردنیشی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌.

شێركۆ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ SNNی راگه‌یاند: نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كان، بۆ خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی ساڵی پار، چاوه‌ڕوانیشین وه‌زاره‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بدات.وتیشی:" كۆی پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كانی ئه‌و خوله‌ له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نزیكه‌ی 700 ملیۆن دیناره‌".به‌وته‌ی شێركۆ سه‌عید، پاره‌ی چاودێری هۆڵه‌كانی خولی یه‌كه‌می 2017 به‌شێكی له‌داهاتی حانوت و به‌شێكیشی له‌پاره‌ی نه‌وت وه‌ك قه‌رز دابه‌شكرا، كه‌ پاره‌ی نه‌وته‌كه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌خوێندنگه‌كان دانرابوو.وتیشی:" دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی خه‌رجكرد، كه‌ بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن دینار بوو، ئه‌و پاره‌یه‌ چۆته‌وه‌ شوێنی خۆی".سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا له‌و بودجه‌یه‌ی دارایی خه‌رجیكردووه‌ بۆ خولی یه‌كه‌م، پاره‌ی چاودێری هۆڵی خولی دووه‌م ده‌درێت، شێركۆ سه‌عید وتی: "ئه‌و پاره‌ی بۆ خولی یه‌كه‌م هاتووه‌، ته‌رخانده‌كرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌خوێندنگه‌كان، كه‌ ره‌زامه‌ندییه‌كه‌یان ده‌رچووه‌، بۆیه‌ ناتوانین بۆ خولی دووه‌م خه‌رجی بكه‌ین".

SNN:

شاهۆ خواره‌حم

 16 خولەک پێشتر - Jan 14 2018 9:01PM

 323

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/soortsnSNN



نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending