2018/01/14 | 21:17

پلانی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی

(هەواڵ كوردستان)- واشنتۆن -AA

گوتەبێژی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، رایان دیلۆن رایگەیاند کە ئەوان ھێزێکی ٣٠ ھەزار کەسی لە ژێر ناونیشانی "ھێزەکانی ئاسایشی سنوور" لە چەکدارانی ھێزەکانی سووریا دیموکرات (کە زۆربەیان لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پێکھاتوون)، دادەمەزرێنن.

دیلۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەمەبەستی دامەزراندنی "ھێزی ئاسایشی سنووری سووریا" بە ھاوبەشی کار لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات".

دیلۆن ئەوەشی خستەڕوو کە ٢٣٠ کەس مەشقیان پێ کراوە و ژمارەی ئەو ھێزەش لەوانەیە بگاتە ٣٠ ھەزار کەس.

دیلۆن ئاشکراشی کرد کە ئەو کەسانەی بەشداری لەو ھێزە دەکەن ئەوا لە نزیک شوێنەکانی خۆیان ئەرکیان پێ دەسپێردرێت.

گوتیشی: "پێکھاتەی ئەو ھێزە بەپێی شوێنی بەشداربووان و شوێنی ئەرکیان دەگۆڕێت.

لە باکووری سووریا بە زۆری کوردەکان ئەرکیان پێ دەستپێردرێت.

لە دۆڵی فوڕات و بە درێژای سنووری عێراق بە زۆری پێکھاتەی عەرەب دەخرێنە بەر ئەرک".

رایان دیلۆن جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمە "نابێتە قۆناغێکی راھێنان یان دامەزراندنێکی نوێ.

لە کۆی گشتی ٣٠ ھەزار کەس لەو ھێزە ١٥ ھەزار لە ئەندامانی ھێزەکانی سووریا دیموکرات (کە کە زۆربەیان لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پێکھاتوون) دادەمەزرێنرێن".

گوتەبێژی ھاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، رایان دیلۆن ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ١٥ ھەزار کەسەی کە دەمێنێتەوە، قۆناغی دامەزراندنیان دەستی پێکردووە و راشیگەیاند کە تاوەکو ئێستا پەکەکە/پەیەدە لە نزیک شاری دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی داعش دەبنەوە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending