2018/01/14 | 21:17

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق شێوازی ناردنی موچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات

(هەواڵ كوردستان)-

وەزیری کۆچ و کۆچبەران لەحكومەتی عیراق شێوازی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت "بەغدا لەڕێگەی پارێزگاكانەوە یان لەڕێگەی بەڕێوەبەرە گشتییەكانەوە موچە دەنێرێت".

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتیدا ڕایگەیاند "نابێت فەرمانبەرانی هەرێم باجی ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بدەن، لەو چوارچێوەیەشدا دەبێت موچەكانیان دابین بكرێت".

سەبارەت بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەرباز محەمەد ئاشكرایكرد كە حكومەتی عیراق نایەوێت موچەی فەرمانبەران لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە بنێرێت، بەڵكو دەیەوێت لەڕێگەی پارێزگاكان، یاخود بەڕێوەبەرە گشتییەكانەوە موچە بنێرێت.

سەبارەت بەوردبینی لیستی موچەخۆرانی هەرێمیش، وەزیری كۆچ و كۆچبەران وتی " حەیدەر عەبادی پێی وتم، وردبینی لیستی فەرمانبەران بۆئەوەیە موچە بنێردرێت، لەدوای وردبینی لیستی موچەخۆرانی پەروەردەو تەندروستی، موچەی وەزارەتەكانی دیكەی هەرێم دەنێرین".

دەرباز محەمەد، هۆكاری رێكنەكەوتنی حكومەتی هەرێم و بەغدای بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە نێچیرڤان بارزانی هەموو دەسەڵاتەكانی بەدەستەوە نییە، بەڵكو دەسەڵاتی فیعلی تائێستاش بەدەست مەسعود بارزانی و كوڕەكەیەتی.

ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:08:14/01/2018




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ “یێ سڤکاتیێ ب بەربژارێن ژن بکەت دێ دەینە ‏دادگەھێ”
⋙ ھنگڤینێ کوردستانێ سنور دەربازکرن و گەھشتە ئورۆپا
⋙ ل ھەرێما کوردستانێ 30% ئاڤ ب ھەروە دچیت
⋙ دی یۆنگ و باوكی له‌سه‌ر مێسی ده‌بێته‌ شه‌ڕیان
⋙ 10 ئاماری سەرنجڕاکێشی ریال مەدرید بەرامبەر یانەکانی ئیتالیا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ
⋙ ب ڤیدیۆ- گەنجەکێ شێلادزێ ب بەرێن حەفت رەنگ گوسکا دروست دکەت
⋙ ڤیدیۆ؛ یارییەکی تۆپی پێ 28-0 کۆتاییهات و یاریزانێک 8 گۆڵی کرد

Trending