2018/01/14 | 21:17

یەکێتیی بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات

(هەواڵ كوردستان)-

وابڕیارە ڕۆژی چوار شەممە 17/ 1/ 2018 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی کۆبێتەوە و بڕیار لەسەر ئەنجامدانی ڕۆژى کۆنگرە بدەن. بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی باڵاوە دەست (باسنیوز) کەوتووە، کۆبوونەوەی ئەمجارەی سەرکردایەتی یەکێتیی تایبەتە بەبەستنی کۆنگرەی ئەو حزبە و لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا جگە لە ئامادەکاری بۆ ڕۆژی کۆنگرە گفتوگۆ لەبارەی ھیچ پرسێكى دیکەوە ناکرێت. ھەر بەپێی زانیاریەکان، یەکێتیی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت لەو کۆبوونەوەدا بەپەلە بڕیار لەسەر ڕۆژی کۆنگرە بدات، بۆ ئەوەی پێش ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق، یەکێتیی کۆنگرەی چوارم ببەستێت.پێشتر مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە (باسنیوز)ی، ڕاگەیاند: "یەکێتیی ماوەیەکی دیکە کۆنگرەی چوارەم دەبەستێت، کە ”یان کۆنگرە دەبێتە ھۆی لەتلەت بوونی یەکێتی، یان درووستبوونەوەی یەکێتی“.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending