2018/01/14 | 22:17

دەنگۆی دەستبەسەرکردنی ئەندامێکی دیاری خانەوادەی ئالسانی لە ئەبو زەبی

(هەواڵ كوردستان)- دۆحە - AA

دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە شێخ عەبدوڵڵا بن عەلی کە یەکێکە لە ئەندامانی خانەوادەی ئالسانی دەسەڵاتداری قەتەر، لە شاری ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات، دەستبەسەرکراوە.

بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی جەزیرەی قەتەری، شێخ عەبدوڵڵا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بانگەشەی ئەوەی کرد کە دوای ئەوەی لە لایەن شازادەی ئەبو زەبی، شێخ محەمەد بن زەید میوانداری کراوە، دواتر دەستبەسەر کراوە.شێخ عەبدوڵڵا لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا گوتی: "ئێستا لە شاری ئەبو زەبی-م، میوانی شازادەی ئەبو زەبی بووم.

ئێستا رێگریم لێ دەکرێت و پێیان گوتم کە نابێ دەربچم".شێخ عەبدوڵڵا بەرپرسیارێتی ئەو رووداوەی خستووەتە ئەستۆی شێخ محەمەد بن زاید و گوتی: "ئەگەر ھەر ستێکم بەسەر بێت ئەوا قەتەر بێ بەرییە، من میوانی شێخ محەمەد بووم، لە ئێستاوە ھەر شتێک رووبدات ئەوا بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی شێخ محەمەد دایە".لە گرتە ڤدیۆیەکەدا ئاماژە بە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو نەکراوە.عەبدوڵڵا نەوەی میری سێیەمی قەتەر، شێخ عەبدوڵڵا بن جاسم و کوڕی میری چوارەم شێخ عەلی بن عەبدوڵڵا-یە و یەکێکە لە ئەندامە دیارەکانی خانەوادەی ئەلسانی.عەبدوڵڵا لە مانگی ئابی رابردوو رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە نێوەندگیری نێوان قەتەر و سعوودیە لەسەر قەیرانی حەج کە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە سەریھەڵدابوو.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ خدر محەمەد حەسەن: ‎بۆ بەرژەوەندا خەلکێ کوردستانێ دێ کاری د راستڤەکرنا ھندەک ‏قانوونان دا کەین
⋙ حکمەت محو گەودا:‏ خزمەتکرنا پێشمەرگەيی و خێزانێن شەھیدا دێ ژ ئەولەویاتێن کارێ ‏من بیت
⋙ فازل ميرانى: پارتی حزبا دەولەتێ یە نەیا نەته‌وەکی ب تنێ یە
⋙ یارییە بەهێزەکانی ئەمڕۆی چامپیۆنزلیگ
⋙ بەربژێرەكانی هاوپەیمانی چاوەڕێی یەكلابوونەوەی بەرهەم ساڵحن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ
⋙ ب ڤیدیۆ- گەنجەکێ شێلادزێ ب بەرێن حەفت رەنگ گوسکا دروست دکەت
⋙ ڤیدیۆ؛ یارییەکی تۆپی پێ 28-0 کۆتاییهات و یاریزانێک 8 گۆڵی کرد

Trending