2018/01/14 | 22:17

لیستی مالیكی: عەبادی بۆ هەڵبژاردن بەرنامەیەكی روونی نیە

(هەواڵ كوردستان)- ڕەنگە هاوپەیمانیەتییەكەی لە پێش هەڵبژاردندا هەڵبوەشێتەوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی رایگەیاند كە لیستەكەی حەیدەر عەبادی بەناوی "نەسر" بەرنامەیەكی ڕوون و دیاریكراوی نیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ڕەنگە لە پێش هەڵبژاردنیش هەڵبوەشێتەوە.

پەرلەمانتار عەبدولهادی سەعداوی ئاماژەی دا هیچ نزیكییەك لە بیركردنەوە و گۆشەنیگاكاندا لە نێوان عەبادی و هادی عامری سەركردەی حەشد نیە، كە پێكهاتەی سەرەكی هاوپەیمانییەكەن.

سەعداوی گوتی هاوپەیمانییەكەی عەبادی و هادی هاوپەیمانییەكی تەواو تایفییانەیە و پێچەوانەی بانگەشەكانی عەبادییە، كە دەڵێ هاوپەیمانی "نەسر" بیری تایفی تێدەپەڕێنێت.

پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا دووپاتی كردەوە بەهۆی نەبوونی گونجان لەنێوان پێكهاتەكانی، ئەگەری زۆرە هاوپەیمانییەكە لە كاتێكی زوودا هەڵوەشێتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە هاتنە نێو هاوپەیمانییەكەی حەیدەر عەبادی راگەیاند.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ بەشێک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەسەر تورکیا
⋙ "ڤه‌كێشانا پارتێن سیاسى ژ حكوومه‌تێ ره‌ڤینه‌ ژ به‌رپرسایه‌تیێ"
⋙ ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری روسیاو سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا
⋙ ئەمریکا بە فەرمی داوا دەکات تورکیا هێرش نەکات سەر عەفرین
⋙ کورد و سوننە دەتوانن کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخەن؟
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. گوڵە سەرنجڕاکێشەکان ببینە
⋙ بەوێنە.. ساردترین شوێنی جیهان
⋙ بەڤیدیۆ: گیراوەیەک چەوری کەڵەکەبوو دەسوتێنێت

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش