2018/01/17 | 21:17

بەڤیدیۆوە... لە چیلی هێرش كرایە سەر پاپای ڤاتیكان

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ چوارشەممە لە وڵاتی چیلی، پاپای ڤاتیكان لە میانی گەڕانی بەنێو خەڵكی وڵاتەكەدا، لە رووداوێكی چاوەڕوانەكراودا، بە پەڕۆیەكی سپی زەردباو هێرشی كرایە سەر.

ئەمڕۆ لەو كاتەی پاپا فرانسیسی كاسۆلیكەكانی جیهان بە سواری ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی بەنێو ئاپۆرای جەماوەری شاری سانتیاگۆی چیلیدا تێدەپەڕی، تووشی ئەم ڕووداوە بوو.

بەگوێرەی ڤیدیۆكە روون نیە بە چ شێوەیەك پارچە پەڕۆكە گەیشتووەتە پاپا و بەر رووخساری كەوتووە، بەڵام ئاماژە بەوە دەدرێ كە لەنێو قەرەباڵخی 400 هەزار كەسدا رووی داوە.

پێشبینی دەكرێ ئەم هێرشە وەكو نارەزایەتییەك بێت بەرانبەر سكانداڵەكانی ئەم دواییە، لەبارەی دەستدرێژی قەشەكانی كاسۆلیك بۆ سەر منداڵان ئاشكرا بوو.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending