2018/02/13 | 17:17

مەولود چاوشئۆغڵو ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد

(هەواڵ كوردستان)- کوێت - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە "کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش" و "کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق" گەیشتە کوێت.

چاوشئۆغڵو لە کوێت بۆ کەناڵی TRT Haber دوا و ھەڵسەنگاندنی لەبارەی پرسەکانی رۆژەڤ کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە گوتەکانی ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کرد لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە کوێت پێشکەشی کرد، رایگەیاند: "لە گوتەکانی ئەمڕۆیدا کەمێک گوڵی بۆ تورکیا ھەڵدا و گوتی "لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگەین".

برێت مەکگۆرک(نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش)-یش قسەی کرد و گوتی "تورکیا بەرامبەر بە داعش کاریگەر بوو و بەم شێوەیە کاریگەر بوو".

ئێمە ئیتر لە جیاتی قسە دەمانەوێت کردار ببینین.

ئەم جۆرە قسانە ئێمە ھەڵناخەڵەتێنێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردوە کە ئەو بەڵێنانەی دراوە جێبەجێ نەکراوە و بۆیە ئیتر بەرامبەر بەو قسانە پشوو درێژ نابن و راشیگەیاند گەلی تورکیا ئیتر وەک دۆست ناڕوانێتە ئەمریکا و ئەمەش بەھۆی ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکا بووە.

مەولود چاوشئۆغڵو روونیشی کردەوە کە تاکو ئەمڕۆ دیپلۆماسیان لەگەڵ ئەمریکا بە دڵسۆزی بەکارھێناوە، بەڵام پێویستە ئەم ھەوڵە دیپلۆماسییانە ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە و بۆیە ئیتر قسە واتای خۆی لەدەستداوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "ئێمە بە گەمژە نەزانن، ئێمە ھەموو شتێک دەبینین.

پێشھاتەکانی ناوچەکە و ھەڵوێستی ئەوانیش دەبینین".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەمریکا خۆی بە ھاوپەیمانی تورکیا دەزانێت، پێوییستە داواکارییەکان جێبەجێ بکات.

چاوشئۆغڵو باسی لە سەردانەکەی تیلەرسن بۆ تورکیا کرد و رایگەیاند کە جیاوازی بۆچوون لە نێو ئەمریکادا بوونی ھەیە و لە سەردانەکەی تیلەرسن بۆ تورکیاش باسی گشت ئەو بابەتانە دەکرێت.

چاوشئۆغڵو گوتی: "دوو بژاردە ماوە.

یان پەیوەندییەکان چاک دەکەینەوە، یان بە تەواوی تێکی دەدەین.

بەڵام بە دڵنیاییەوە ھەوڵی چاککردنەوەی دەدەین".

مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی یەکگرتنی ھێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی لە منبچ گوتی: "سەیری ئەو دۆخە بکەن کە وڵاتێک کەوتووەتە ناوی و خۆیشی بە پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناودەبات.

ئایا چی مەبەستێکتان ھەیە.

دەتانەوێت دەوڵەتێکی جیا دابنێن؟ ئامانجتان چییە؟ ئامانجتان تورکیایە یان دابەشکردنی سووریا؟ راستگۆ بن لەم بابەتانە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو داوای کرد کە ئەمریکا پەیوەندی لەگەڵ یەپەگە بپچڕێنێت و چەکدارانی یەپەگە لە منبچ بە زووترین کات دەربکات.

گوتیشی: "ئایا دۆستی تورکیای یان رێکخراوەکانی تیرۆریستی.

پێویستە ئەمریکا لەمبارەیەوە بڕیار بدات".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ فازل ميرانى: پارتی حزبا دەولەتێ یە نەیا نەته‌وەکی ب تنێ یە
⋙ یارییە بەهێزەکانی ئەمڕۆی چامپیۆنزلیگ
⋙ بەربژێرەكانی هاوپەیمانی چاوەڕێی یەكلابوونەوەی بەرهەم ساڵحن
⋙ یەکێتی کۆدەبێتەوە و بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی دەکاتەوە
⋙ یاریێن ئەڤرۆ یێن چامپیۆنزلیگا ئورۆپی
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ
⋙ ب ڤیدیۆ- گەنجەکێ شێلادزێ ب بەرێن حەفت رەنگ گوسکا دروست دکەت
⋙ ڤیدیۆ؛ یارییەکی تۆپی پێ 28-0 کۆتاییهات و یاریزانێک 8 گۆڵی کرد

Trending