2018/02/13 | 17:17

وردبینیكردن له‌ لیستى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌ستیپێكرد

(هەواڵ كوردستان)-

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گه‌یشتنى لیژنه‌یه‌كى له‌ حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردن له‌ لیستى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌ته‌.

 

فوئاد عوسمان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/2/2018 به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردن له‌ لیستى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ سه‌ردانى وه‌زاره‌تى كرد و له‌گه‌ڵ به‌ره‌ڤان حه‌مدى بریكارى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خزمه‌تگوزارى و به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانى مووچه‌ كۆبوونه‌وه‌".

 

گوتیشی: "لیستى مووچه‌ى ته‌واوى مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خراوه‌ته‌ به‌رده‌ستى لیژنه‌كه‌ له‌ لیستى مووچه‌ى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌ت و زیندانیانى سیاسی و وارسی شه‌هیدان".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ لیژنه‌كه‌ دابه‌شبوونه‌ به‌سه‌ر چه‌ند تیمێك و هه‌ر ئه‌مڕۆ كاره‌كانى خۆیان ده‌ستپێكردووه‌ و به‌گوته‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش پاش ته‌واوبوونى كاره‌كانیان له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانى پارێزگاكانى سلێمانى و دهۆك و ئه‌و شوێنانه‌ى تریش ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كه‌ى ژمێریارییان هه‌یه‌.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending