2018/02/13 | 18:17

ھاوسەرۆکی گشتی پێشووی ھەدەپە سەرپیل کەمالبای دەستگیر کرا

(هەواڵ كوردستان)- ئەنقەرە - AA

ھاوسەرۆکی گشتی پێشووی ھەدەپە، سەرپیل کەمالبای لە ئەنقەرە دەستگیر کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، داواکاری گشتی ئەنقەرە بە تۆمەتی پروپاگاندەکردن بۆ تیرۆر لە چوارچێوەی وتارێک لە سێیەمین کۆنگرەی ھەدەپە کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجام درا، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ھاوسەرۆکی گشتی پێشووی ھەدەپە، سەرپیل کەمالبای دەرکرد.

لەم چوارچێوەیەشدا، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە، ناوبراوی لە شارۆچکەی چانکایا دەستگیر کرد.

بەشێک لەو کەسانەی کە لە نزیکی کەمالبایدا بوون، ویستیان رێگری لە پۆلیس بکەن بۆ ئەوەی ناوبراو دەستگیر نەکرێت.

کەمالبای لە دوای پشکنینی تەندروستی بەمەبەستی وەرگرتنی وتەکانی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە کرا.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ پارتى ل دۆر پۆستێ سه‌رۆك كۆمارى راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر
⋙ گروپی فۆتۆگرافی گه‌ڵا ڕاگه‌یاندرا
⋙ مەکتەبی سیاسیی پارتی بە فەرمی وەڵامی ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتی دایەوە
⋙ پارتی: پۆستی سەرۆككۆمارمان بۆ بەرگریكردنە لە كوردستان
⋙ پارتی لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار وەڵامی یەكێتی دەداتەوە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان پێشانگایەک لە پارکی شانەدەر دەکاتەوە
⋙ وێنەی هونەرمەندانی عەرەب لە فیستیڤاڵی الجونة سینەمایی
⋙ بارزان گڕاوی: بایکۆت دەشکێنم و دەبمە نوێنەری هەموو کوردستان

Trending