2018/02/15 | 18:17

گەرمیان.. UNMAS کۆتایی بە خولێک بۆ کارمەندانی دەزگای مین ھێنا

(هەواڵ كوردستان)-

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/2/2018، بە ئاماەدەبوونی سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین (بە وەکالەت) و بەرپرسی رێکخراوی یوئێن ماس لە کوردستان، لە مەڕاسیمێکدا کۆتای بە خولی (بەرێوەبردنی چالاکیەکان) بۆ کارمەندانی دەزگای مین ھات.

 

لە مەڕاسیمەکەدا عەلی حەمەد بەگ، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین (بە وەکالەت)، دەستخۆشی خۆی و دەزگای گشتی کاروباری مینیشی ئاراستەی رێکخراوی (UNMAS) کرد کە بەردەوام لە ھەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای کارمەنداندان، ھیوای خواست کە ئەو جۆرە خولانە بۆ کارمەندانیان بەردەوامی ھەبێـت بە ئامانجی ئەوەی ھەموولایەک بە دووربن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی لە ھەرێمی کوردستان، کە مەترسیەکی بەردەوامە لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان.

لای خۆشیەوە مستەر پیتەر، بەرپرسی رێکخراوی یوئێن ماس لە کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ئەم جۆرە خولانە دەڵێنەوە و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ کردنەوەی خولی تر بۆ دەزگای گشتیی کاروباری مین، بۆ زیاتر بەزرکردنەوەی ئاستی ستافی چالاکیەکانی دەزگای مین.

 

دواتر لەلایەن سەرۆکی دەزگای مین بەوەکالەت و بەرپرسی رێکخراوی (UNMAS) لە کوردستان بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.

 

خولەکە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو بۆ 20 کارمەندی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە سەرجەم سنووری پارێزگاکان و ئیدارەیی گەرمیان.

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ نه‌یمار : گه‌له‌ك تووشى یارییا دژوار دبم
⋙ بایرن میۆنخێ پاشكه‌ڤتنا خوه‌ لسه‌ر ده‌ستێ پاریس سانجێرمانێ كره‌ سه‌ركه‌ڤتن
⋙ لیڤەرپوول گەورەترین هەڵەی کردووە لە گواستنەوەی ئەلیسۆن
⋙ سیانەیەکی نوێ لە ریال مەدرید دروستدەکرێت
⋙ دادگەھا فرەنسا بریارا داوی ل سەر پارەیێ بلۆککری یێ ئیراقێ دا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ وشکەساڵییەکی بێوێنە رووی لە سوێد کردووە
⋙ یو ئێس ئەید: ژمارەیەکی کەم کوردی ئێزدی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان
⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس

Trending