2018/02/15 | 19:17

سلێمانی...پلانێك بۆ برەودان بە پڕۆژەی گەشتوگوزار ئاشكرا دەكرێت

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ 15ی 2ی 2017 لە رێورەسمێكدا لەشاری سلێمانی، رێز لەو كۆمپانیایانە گیرا كە چالاك بوون لە هێنانی گەشتیار بۆ شاركە، كۆمەڵەی كۆمپانیاو نوسینگەكانی گەشتوگوزاریش، ئەو كێشە و گیروگرفتانەیان خستەڕوو كە بووەنەتە كۆسپ لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا.

عەلی رەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: پلانمانێكمان هەیە بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بۆئەوەی بتوانین باشترین ئەدا پێشكەش بكەین و  ئێمەش ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ گەشەپێدانی بواری گەشتیاری.

وتیشی: پڕۆژەكە لەڕێگەی كەرتی تایبەت و پێدانی زەوی بۆ پڕۆژەی گەشتیاری و دانانی یاریگاو تەلەفریك دەبێت لە شوێنە گەشتیارییەكان، لە ئێستاشدا لەرێگەی یاسایەكەوە كە لەجێبەجێكردن نزیك بووەتەوە، ئەگەر بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە دەتوانێت هەنگاوێكی باشتر بدات بە بواری گەشتیاری.

لای خۆشیەوە  عەتا ئەنوەر دەستەی بەڕێوەبردنی كۆمەڵەی كۆمپانیاو نوسینگەكانی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا 124 كۆمپانیاو نوسینگە و بریكاری گەشتیاری لە شاری سلێمانی لەلای ئێمە تۆمار كراون.

سەبارەت بە كێشەو گیروگرفتەكانیان وتیشی:  لەتازەكردنەوەی مۆڵەتدا گرفتمان هەیە و مامەڵەكان لە هەولێرو بۆ ماوەی چەند مانگ دەمێنێتەوە و دوادەكەوێت، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیش بەڵێنیدا لەو ڕووەوە چیان پێبكرێت درێغی نەكەن و هەوڵبدەن بۆ كەمكردنەوەی ئەو رۆتیناتانە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی عێراق دەكاتهەوڵە نیوەنگیرییەكانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا چڕدەكاتەوە
⋙ مانچستەر ستی ژ جاما ئێکەتیا ئنگلتەرا هاتە دەرخستن
⋙ بوورانەوەی من و چەرچەفە خوێناوییەكانی دایكم … . بڵند باجەلان
⋙ فەڕەنسا پابەندبوونی خۆی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە دووپات دەکاتەوە
⋙ گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر
⋙ وێنە.. لەتەقینەوەکەی قامشلۆ ئەندامانی خێزانێک دەبنە قوربانی

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش