2018/02/15 | 22:17

كورد هەڕەشەی ڕاگرتنی شەڕی تیرۆر دەكات.. هۆشداری بەپەلە دەدرێتە ئەمریكا

(هەواڵ كوردستان)-

كورد هەڕەشەی ڕاگرتنی شەڕی تیرۆر دەكات..

هۆشداری بەپەلە دەدرێتە ئەمریكا

شەڕڤانانی كورد لەڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدەنە ئەمریكا لەبەردەوامی بێدەنگبوونی بەرامبەر پەلامارەكانی توركیا بۆسەر عەفرین، هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرینیش ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەمریكا لەوە زیاتر بێدەنگ بێت، چیتر شەڕڤانانی هەسەدە شەڕی تیرۆر ناكەن و بەرەو عەفرین دەكەونەڕێ.

هێڤی مستەفا، هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین، بە SNNی ڕاگەیاند: "تائێستا هیچ زانیارییەكمان لەبارەی پێشنیازەكەی ئەمریكا بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی عەفرین و ڕاگرتنی پەلامارەكانی توركیا پێنەگەیشتووە".

سەبارەت بەهۆشداری شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ ئەمریكا لەبارەی ڕاگرتنی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆرستانی داعش لەسنوری دێرەزور، هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین وتی:" ئەگەر بێدەنگی ئەمریكا بەردەوام بێت و پەلاماری زەمینی و ئاسمانی توركیا لەسەر عەفرین بەردەوام بێت، بەدڵنیاییەوە هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرەو عەفرین دەكەونەڕێ بۆ شەڕكردن لەدژی سوپای توركیا و لەئەركەكانی خۆیان بۆ لەناوبردنی تیرۆر بەردەوام نابن.

لەبارەی دانوستان لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتیەكان، هێڤی مستەفا ئاشكرایكرد: لەڕووی دیپلۆماسییەوە هەوڵەكان بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێكی ئەوتۆی نەبووە".

سەبارەت بەبارودۆخی ئێستای عەفرینیش، هێڤی مستەفا وتی:" لەگەڵئەوەی تۆپباران و پەلاماری بەرفراوانی توركیا بەردەوامەو لەگەڵئەوەشدا بەگرییەكی گەورە لەلایەن شەڕڤانان و گەلی عەفرین بوونی هەیە، بەردەوام پەلامارەكان شەرمەزار دەكرێن".

SNN:

ڕەنج تاڵیب

 26 خولەک پێشتر - Feb 15 2018 9:51PM

 2886

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی عێراق دەكاتهەوڵە نیوەنگیرییەكانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا چڕدەكاتەوە
⋙ مانچستەر ستی ژ جاما ئێکەتیا ئنگلتەرا هاتە دەرخستن
⋙ بوورانەوەی من و چەرچەفە خوێناوییەكانی دایكم … . بڵند باجەلان
⋙ فەڕەنسا پابەندبوونی خۆی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە دووپات دەکاتەوە
⋙ گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر
⋙ وێنە.. لەتەقینەوەکەی قامشلۆ ئەندامانی خێزانێک دەبنە قوربانی

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش