2018/02/15 | 22:17

كه‌ركووك.. هێزێكی نه‌ناسراو سەربازگەی کەیوه‌ن تۆپباران ده‌كات

(هەواڵ كوردستان)- یەکێک لە كۆگاكانی چەک و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه‌

له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوه‌ن له‌ شاری كه‌ركووك ده‌كرێت به‌وهۆیه‌وه‌ جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گڕ ده‌گرێت و ده‌ته‌قێته‌وه‌.

 

سەرچاوەیەکی ئه‌منی لە کەرکووک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كه‌مێك پێش ئێستا چەند هاوەنێک لەلایەن كه‌سانی نه‌ناسراو و له‌ شوێنی نادیاره‌وه‌ ئاراستەی سەربازگەی کەیوان کراوە، بەوهۆیەشەوە جبەخانەیەکی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گڕی گرتووە و تەقیوەتەوە".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد تۆپبارانه‌كه‌ بە ئاراستەی درگای یەکەمی کەیوان بووە و کە ڕووی لە گەڕەکی عەمەل شەعببیە، هەروەها دواتر گوله‌یه‌كی ئار پی جی لە ده‌رگای دووەمی کەیوان دراوە، بەڵام تا ئێستا زەرەرو زیانەکان نەزانراوه‌.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ فەلاح حەسەن: کێشەی گەلی کورد کێشەیەکی نەتەوەییە نەوەک ئایینی
⋙ جه‌هه‌په‌ و پارتی باش بەنیازن هه‌ده‌په‌ فه‌رامۆش بكه‌ن
⋙ یه‌كێك له‌ڕكابه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ "ئافره‌ته‌ ئاسنینه‌كه‌" ناسراوه‌
⋙ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخێکی نزمی تۆمار کرد
⋙ هاوژینەكەیان كوشت و ناهێڵن منداڵەكانیشی ببینێ‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. نوێترین دەرکەوتنی ماریا هەورامی ببینە
⋙ بە ڤیدیۆ .. رووداوێکی هاتوچی مەترسیدار لەسەر شەقامێکی هەولێر
⋙ ب وێنە: وەلاتیەکى رۆبوتەک بۆ پێشمەرگەيی درۆستکر

Trending