2018/02/15 | 23:17

به‌غدا پابه‌ندی ناردنی موچه‌ی چوار مانگی هه‌رێم ده‌كرێت

(هەواڵ كوردستان)-

به‌غدا پابه‌ندی ناردنی موچه‌ی چوار مانگی هه‌رێم ده‌كرێت

حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌كرێت به‌ناردنی موچه‌ی چوار مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر به‌غداو هه‌ولێر بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، له‌مانگی 11ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت.

د.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌رچه‌ند حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ به‌رده‌وامی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام به‌رچاو ڕوونییه‌كی له‌سه‌ر واده‌ی ناردنی موچه‌ نه‌خستۆته‌ڕوو".سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی ڕابردووی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، د.

تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد: "له‌مانگی 11ی 2017ه‌وه‌ كه‌ نه‌وت به‌ته‌واوی كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق، موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 و 1 و 2ی ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقه‌، به‌ڵام شێوازی ناردنی موچه‌ی ڕوون نه‌كردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌حه‌ق بێت ده‌بێت چوار موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، ناردنی چوار موچه‌ش ئاساییه‌و پشكی موچه‌خۆرانه‌".جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت، به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی ئه‌و موچانه‌و به‌رده‌وامیدانیش به‌ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو به‌هه‌مانشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تری عیراق، سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كانی هه‌رێم و به‌غداش، ڕایگه‌یاند: زۆرجار داواكاری هه‌رێم و به‌غدا بۆئێمه‌ نادیاره‌و ناشزانین كێشه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی پێشتریشیان چی بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پشتی په‌رده‌ كۆبونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 47 خولەک پێشتر - Feb 15 2018 10:29PM

 5791

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ ئیمانوێل ماكرۆن سەردانی عێراق دەكاتهەوڵە نیوەنگیرییەكانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێرو بەغدا چڕدەكاتەوە
⋙ مانچستەر ستی ژ جاما ئێکەتیا ئنگلتەرا هاتە دەرخستن
⋙ بوورانەوەی من و چەرچەفە خوێناوییەكانی دایكم … . بڵند باجەلان
⋙ فەڕەنسا پابەندبوونی خۆی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە دووپات دەکاتەوە
⋙ گفتوگۆی رێگای كوردستان له‌گه‌ڵ سمكۆ محمد له‌باره‌ی (مه‌له‌فی چه‌پ له‌ ئه‌مڕۆی كوردستادا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ نوێنەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخنە لە کارنامەی رووحانی دەگرن
⋙ بەوێنە؛ خراپی رێگاوبانی هەولێر
⋙ وێنە.. لەتەقینەوەکەی قامشلۆ ئەندامانی خێزانێک دەبنە قوربانی

Trending

كوردستان هه‌ولێر
سلێمانی دهۆك
كه‌ركوك هه‌ڵه‌بجه‌
موسڵ عێراق
تورکیا داعش