2018/02/15 | 23:17

راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار: بەم نزیکانە مووچەی مانگێکی پەروەردەو تەندروستی لەبەغداوە دەنێردرێت

(هەواڵ كوردستان)- راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار: بەم نزیکانە مووچەی مانگێکی پەروەردەو تەندروستی لەبەغداوە دەنێردرێت

راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت " بەم نزیكانە مووچەی مانگێكی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی هەرێم دەنێرێت".

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێكراوەو د.عەبدولڵا عەلیاوایی راوێژكاری سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بەشداربوویەكی كۆبوونەوەكەش ئاشكرایدەكات، حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە"  لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، (حەیدەر عەبادی) لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە، وتویەتی مووچەی مانگێكی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی خەرج دەكەین." 

ناوبراو كە وەك نوێنەری سەرۆكایەتی كۆمار بەشداری لە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا كردبوو، وتیشی " سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە تائێستا پڕۆسەی وردبینیكردن لەمووچەی ئەو دوو وەزارەتەی هەرێم كۆتایی نەهاتووەو كاتیشی دەوێت، بەڵام بڕیارمداوە بەزوترین كات موچەیەكیان بۆ خەرج بكەین، هەركاتێكیش وردبینی كۆتایی هات، كۆتا قسە لەبارەی ناردنی مووچەكانیان بە بەردەوامی دەكەین".

راشیگەیاند: بەپێی قسەی عەبادی بێت، پێدەچێت لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی ئەو دووە وەزارەتە خەرج بكرێت.

لەبارەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمەوە، راوێژكارەكەی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: حەیدەر عەبادی روونیكردەوە كێشەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەرەو كۆتایی دەچێت و هەوڵدەدەین بە زوترین كات گەشتی نێودەوڵەتی هەردوو فڕۆكەخانەكەی هەرێم ئاسایی بێتەوە.

ناوبراو بۆ ئێس ئێن ئێن وتیشی: هەموو لێژنەكان كاری باش دەكەن و گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامەو چارەسەری كێشەكان بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە.

ئه‌م بابه‌ته 834 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:09:15/02/2018




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ نه‌یمار : گه‌له‌ك تووشى یارییا دژوار دبم
⋙ بایرن میۆنخێ پاشكه‌ڤتنا خوه‌ لسه‌ر ده‌ستێ پاریس سانجێرمانێ كره‌ سه‌ركه‌ڤتن
⋙ لیڤەرپوول گەورەترین هەڵەی کردووە لە گواستنەوەی ئەلیسۆن
⋙ سیانەیەکی نوێ لە ریال مەدرید دروستدەکرێت
⋙ دادگەھا فرەنسا بریارا داوی ل سەر پارەیێ بلۆککری یێ ئیراقێ دا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ وشکەساڵییەکی بێوێنە رووی لە سوێد کردووە
⋙ یو ئێس ئەید: ژمارەیەکی کەم کوردی ئێزدی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان
⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس

Trending