2018/02/18 | 12:17

سرەوە عەبدولواحید: خۆکاندیدکردنم لەسەر لیستەکەی عەبادی بە رەزامەندی گۆڕانە

(هەواڵ كوردستان)- سرەوە عەبدولواحید: خۆکاندیدکردنم لەسەر لیستەکەی عەبادی بە رەزامەندی گۆڕانە

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ده‌ستی‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نەکێشاوەتەوە و دەڵێت خۆکاندیدکردنم لەسەر لیستەکەی عەبادی بە رەزامەندی گۆڕانە".

سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ پەرلەمانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا  ڕایگەیاند "‎له‌ دوای بڕیاری كشانه‌وه‌مان له‌ خۆكاندیدكردن له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عیراق، لێره‌ و له‌وێ رووبه‌ڕووی هه‌ندێك ره‌خنه‌ بووینه‌ته‌وه‌ به‌وپێیه‌ی گوایه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستمان له‌كاركێشابێته‌وه‌ و بمانه‌وێت له‌ چالاكی سیاسی دووربكه‌وینه‌وه‌".

وتیشی"‎بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم به‌ دۆستان و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوڵاتیانی ئازیزی رابگه‌یه‌نم كه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌چالاكی سیاسی له‌ نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا".

روونیشی کردەوە "‎كشانه‌وه‌ له‌ خۆكاندیدكردن له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كۆتایی رێگه‌كه‌ نییه‌ و له‌ داهاتووشدا هه‌ر بڕیارێك بده‌ین به‌ پرس و راوێژ و ره‌زامه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەبێت و ئه‌و هه‌نگاوه‌شمان بێ‌ پرس و راوێژ و ره‌زامه‌ندی گۆڕان و فراكسیۆنه‌كه‌مان نه‌كردووه‌". 

ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:04:18/02/2018




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending