English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ




2018/02/18 | 14:17

(هەواڵ كوردستان)-

كۆشكەكەی مەسعود بارزانی پێنج هەزار پاسەوانی هەیە و ژمارەی ڕاوێژكار و فەرمانبەرەكانیشی ئاشكرادەكرێت.

ڕۆژنامەی "ژیان" لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردەوە "ڕاوێژكار و فەرمانبەرەكانی سەرۆكایەتی هەرێم  كە ژمارەیان نزیكەی دوو سەد كەسە لەگەڵ پێنج هەزار فەرمانبەر موچە وەردەگرن و بودجەی مانگانەشی یەك ملیار دینارە و نەبڕدراوە".

بەردەوامی پێدانی ئەم بودجەیە لەكاتێكدا نزیكەی پێنج مانگە دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریدا دابەشكراون.

قادر ڕەزگەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ب "ژیان"ی ڕاگەیاندووە "بودجەی سەرۆكایەتی هەریچم نەبڕدراوە زیاتر لە 3 هەزار و 500 پاسەوان كە پاسەوانی مەسعود بارزانین تا ئێستا لە سەرۆكایەتی هەرێم موچە وەردەگرن".

ئەوەش ئاشكراكراوە "ڕاوێژكارەكانی بارزانی زیاتر لە 40 كەسن كە كورد و عەرەب و بیانیشی تێدایە  و موچەی مانگانەیان هەیە، ئەوە جگە لەوەی نزیكەی 150 فەرمانبەریش لە سەرۆكایەتی هەرێمدا دەوام دەكەن".

هاوكات سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاندووە "جگە لە چەند فەرمانبەرێكی كەمی یەكێتی هیچ فەرمانبەرێكی لایەنەكانی تر لە سەرۆكایەتی هەرێمدا نیە، مانگانەش بودجەی یەك ملیار دینار بۆ موچە و پێداویستیەكانیان دابین دەكرێت".

ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:04:18/02/2018








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending