2018/02/18 | 19:17

مام رۆستەم لەسەر رووبەروبوونەوەی مەلا بەختیار و راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- مام رۆستەم لەسەر رووبەروبوونەوەی مەلا بەختیار و راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

مام ڕۆستەم پێشمەرگەی دێرین لەسەر ئەو پرسەی ماوەیەکە لە میدیاکان لەسەر مەلا بەختیارو ٢٢ کۆپتەری سەردەمی رژێم بۆتە بابەتی میدیاکان وتی "ئەو شەڕەی كە باسی هاتنی 22 كۆپتەرەكەی تێدا دەكرێت ئەو لە گەرمیان بووە و ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو كەسانەی لەشەڕەكەدا بوون هەڵهاتوون".

 

مام ڕۆستەم پێشمەرگەی دێرین و هەڵسوڕاوی گۆران بە ماڵپەڕی سنور میدیای راگەیاندووە" من لەو كاتە لەگەڵ شەهید (سیروان تاڵەبانی) لەگەرمیان بووم، بۆیە تەنها زانیاریەكانم لەخۆیانەوە وەرگرتوە، چونكە دوای دوڕۆژ لە گوندی (بەڵخە)ی ناوچەی قەراغ  یەكترمان بینی".

ناوبراو وتوشیەتی"ئەوەی مەلا بەختیار باسی دەكات، لە گوندی (میریاسی خوار) لە ناوچەی (قەراغ) لەگەڵ هەریەك (ئازاد سەرگرمە و ئاوات قارەمانی و عادل شكور و سامان گەرمیانی و شەهید شەماڵ چاوشین و دلێر سەید مەجید و شەهید عەلی ئاما خان) بوون، كاتێك سوپا و جاش و كۆپتەرێكی زۆر هاتوون و داویانە بەسەریاندا، ئەوان گوندەكەیان بەجێهێشت، بەڵام شەهید (شەماڵ) بەو هۆیەوە شەهیدبوو".

مام ڕۆستەم ئەوەشی رەت كردۆتەوە كە شەڕی قورس روویدابێت و وتویەتی"ڕاستە كۆپتەر هاتووە، بەڵام ئەوان گوندەكەیان بەجێهشت و بەشێكیان چوون بۆ شارباژێر و بەشێكی تریان دوای دوو ڕۆژ لە گوندی بەڵخە لەگەڵ ئێمە یەكترمان گرتەوە".

ئەو قسانەی بەناوی منەوە بڵاو كراوەتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، هەمووی دوورە لەڕاستی و من قسەم بۆ هیچ كەس نەكردوە".

ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:12:18/02/2018




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending