English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ




2018/02/20 | 14:17

(هەواڵ كوردستان)- خەندان- زانیاركۆكۆیبەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە رایگەیاند، لەبەرامبەر كارە خۆبەخشەكانیدا و خزمەتەكانی لەبواری ژینگەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیووەتە عومەر كەریم، كە بە "پیاوە سەوزەكە" ناسراوە.محەمەد مەحمود، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، "لەبەرامبەر ئەو كارە خۆبەخشیانەی كە كاك عومەر كردوویەتی لەبواری ژینگەدا وەك پێزانینێك مەراسیمێكی ڕێزلێنانمان بۆئەنجامداوە".ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەوەی جێی سەرنجە كاك عومەر بەبێ هیچ مەبەستێكی ماددی و خۆبەخشانە و بەدەست و بازووی خۆی ژمارەیەك نەمامی چاندووە، لەڕێگەی سەیرانگای چاوگ بۆ گوندەكانی سەرەوەی هەڵەبجە، كە سێبەر و رێژەی سەوزایی ناوچەكەی زیادكردووە".پێدانی رێزلێنان لە عومەر كەریم، لە مەراسیمێكی تایبەتدا بوو كە ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبوونی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گەشتوگوزار و چەند یەكەیەكی ئیداری و ڕێكخراوێكی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی هەڵەبجە وتیشی، " عومەر كەریم بۆچاندنی نەمامەكان و گەورەبوونیان زۆرجار بەپیادە ڕێی كردووەو بەدەبە ئاوی بۆ بردوون، كە نزیكەی 12 كیلۆمەتر لەسەرچاوەی ئاوەكەوە دوورە، ئەوەش شیاوی ڕێزلێنان و پێزانینی زۆرە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending