2018/02/21 | 14:17

بەوێنە .. گەنجێک لەشاخێک هەڵدەدێرێت و گیان لەدەستدەدات

(هەواڵ كوردستان)- لە ناحیەی بێتواتە تەرمی گەنجێک دەدۆزرێتەوە کە لەشاخ هەڵدێردراوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ناوچەکە بە سپی راگەیاند" لە ناحیەی بێتواتە سەر بە شاری رانیە کاتژمێر 11:00 ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( ك .

أ ) ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پیشه‌ كاسب دۆزرایه‌وه‌ كه‌ دوێنی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای گژوگیا سه‌ردانی شاخی بێتواته‌ی كردووه‌ و پاشان هه‌ڵدێراوه‌." 

پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پاش ئەوەی ئەو گەنجە سه‌ردانی شاخی بێتواته‌ی كردووه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مالەوە، دواتر له‌لایه‌ن هێزەکانی پۆلیس و کەسوکار و هاوڵاتیانی سنورەکەوە ته‌رمه‌كه‌ی دەدۆزرێته‌وه.

‌ به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ و پشكنینی برین و پێكراویه‌كانی سه‌رجه‌سته‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ ئەو هاوڵاتییە له‌ شاخ هه‌ڵدێراوه‌.

هاوکات پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران دەکرێتەوە
⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending