2018/02/21 | 21:17

(هەواڵ كوردستان)- جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت "بەرلەڕێككەوتنی لەگەڵ هەرێم تەنها موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە ڕەوانە دەكات و موچەی وەزارەتەكانی دیكە بەمەرجی رێككەوتن رەوانە دەكات."

 

د.ئەمین بەكر جێگری سەرۆكی فراكسێۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا دەڵێت "تائێستا هیچ وادەیەك بۆ سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا دیار نییە، بەڵام بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی پێشتركردوومانە حكومەتی عیراقی چاوەڕوانی ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم ناكات، بەڵكو موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە ڕەوانە دەكات".

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژە بۆ دواین کۆبوونەوە دەکات و لەدواین كۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادیدا بەڵێنیداوە موچەی تەندروستی و پەروەردە ڕەوانە بكات، "بەڵام بۆ ناردنی موچەی وەزارەتەكانی دیكەی هەرێم، دەبێت رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكرێت ئەو كاتە موچەی ئەو وەزارەتانەی دیكە رەوانە دەكات".

ئەو کە بە ماڵپەڕی خەڵکی راگەیاندووە"ئەوەی بۆتە گرفت لەبەردەم رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و بودجە و موچەوە، گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانە كەوایكردووە حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئیتحادیی نەگەنە رێككەوتنی كۆتایی لەسەر كۆی كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوان هەردوولا".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending