2018/03/14 | 18:17

گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا ده‌یه‌وێت بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكات

(هەواڵ كوردستان)- پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ پڕۆژه‌ یاسای هاوپه‌یمانی پارته‌ سیاسییه‌كانیان له‌ هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕاند، بیر له‌ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ 2019دا.

دوێنێ به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌، پڕۆژه‌ یاسای هاوپه‌یمانی پارته‌ سیاسییه‌كانیان له‌ هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕی، كه‌ له‌وێدا رێگه‌ ده‌درێت هه‌ر سندوقێكی ده‌نگدان، یان هه‌ر پسووله‌ی ده‌نگده‌رێك مۆری كۆمیسیۆنیشی پێوه‌ نه‌بێت، ده‌نگه‌كه‌ هه‌ژمار بكرێت.

ئۆزگوور ئۆزێل، ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په‌، له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNN)ـی توركی، ئاشكرای كرد ئه‌وان وه‌كو جه‌هه‌په‌ له‌ دادگای ده‌ستووری توركیا داوای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن پڕۆژه‌ یاسای هاوپه‌یمانی پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردندا بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ په‌رله‌مان.

ئۆزێل ئاماژه‌ی دا، كه‌ له‌و یاسایه‌دا به‌ ئاشكرا رێگه‌ ده‌درێت ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردندا بكرێت، هه‌روه‌ها یاسایه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ نووسراوه‌ته‌وه‌.

وه‌كو خۆی باسی لێوه‌ كرد، ئه‌گه‌ری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌ و چه‌ند پارتێكی تری ئۆپۆزسیۆن به‌هێزه‌ و ئیتر با ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ به‌ ته‌نیا بچنه‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending