2018/03/14 | 19:17

بەرنامەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە راگەیەنرا..پارتی دوای دەخات

(هەواڵ كوردستان)-

بەرنامەی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە راگەیەنرا..پارتی دوای دەخات

لیژنەی مەراسیمی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە كۆتا ئامادەكارییەكانی خۆی راگەیاند و وتەبێژی مەراسیمەكەش دەڵێت"مەراسیمەكە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بانگهێشتی هەموو هاوڵاتیانیش دەكات" و هاوكات ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفونیان بەبەرپرسانی پارتیەوە ئاشكرادەكات.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێریSNN ئامادەی بوو، سەرخێڵ غەفار وتەبێژی مەراسیمەكە رایگەیاند : مەراسیمەكە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت سەرەتا لەیاریگای داخراوی نێودەوڵەتی هەڵەبجە دەستپێدەكات، پاشان تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دادەنرێت و زانكۆی هەڵەبجەش پانێڵێكی دەبێت،  لەئێوارەی ڕۆژی دووەمدا بەچەند چالاكیەكی ڕۆشنبیری و هونەری و وەرزشی  مەراسیمەكە كۆتای دێت.

وتیشی: بانگهێشتی سەرجەم هاوڵاتیانی كوردستان و هەموو تاكێكی خاوەن ویژدان دەكەین و ماڵی هەڵەبجە هەمیشەكراوەیە بۆ میوانان، بۆ مەراسیمەكەش ژمارەیەكی بەرچاو لەنوێنەرو باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان لەمەراسیمەكەدا بەشداردەبن.

لەوەڵامێكی پرسیاری SNNدا سەبارەت بەهەڵوێستیان لەبارەی ئەو بانگهێشتەی كەپارتی ئاڕاستەی كونسوڵگەری وڵاتانی كردوە بۆسەر مەزاری نەمران لەهەمان رۆژی مەراسیمی ساڵیادی هەڵەبجەدا، سەرخێڵ غەفار رونیكردەوە، پاش ئەوەی پەیوەندیمان بە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد و ئاگادارمان كردنەوە، ئەوانیش بەروارەكەیان گۆڕیوەو كردویانە بە30ی 3ی 2018.

SNN:

كۆسار مەحمود ــ هەڵەبجە

 28 خولەک پێشتر - Mar 14 2018 6:48PM

 316

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending