2018/03/14 | 19:17

بۆ ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌ زیاد لە‌ 60 ملیۆن دینار تە‌رخانكراوە‌

(هەواڵ كوردستان)-

 

گوتە‌بێژی مە‌ڕاسیمی 30یە‌مین ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌، کە بۆ مە‌ڕاسیمی ساڵیادی كیمیابارانی ئە‌مساڵی ھە‌ڵە‌بجه‌، زیاد لە‌ 60 ملیۆن دینار بۆ به‌رێوه‌چوونی یاده‌كه‌ تە‌رخانكراوە‌.

 

سە‌رخێڵ غە‌فار، گوتە‌بێژی مە‌ڕاسیمی 30یە‌مین ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ چوارشە‌ممە 1432018،‌ لە‌ پرێس کۆنفرانسێکدا لە‌ ھە‌ڵە‌بجە‌، ڕایگە‌یاند: "لە‌ چوارچێوە‌ی ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌دا، وە‌زارە‌تی كاروباری شە‌ھیدان و ئە‌نفالكراوان بە‌ھاوكاری پاڕێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌ و بنە‌ماڵە‌ی شە‌ھیدان، ھە‌ڵدە‌ستین بە‌ بە‌رزڕاگرتنی مه‌ڕاسیمی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه‌ و مە‌ڕاسیمە‌كەش‌ لە‌ ھۆڵی داخراوی یاریگای نێودە‌وڵە‌تی ھە‌ڵە‌بجە‌ بە‌ڕێوە‌ دە‌چێت".

 

گوتە‌بێژی مە‌ڕاسیمی 30یە‌مین ساڵیادی كیمیابارانی ھە‌ڵە‌بجە‌، کە یادی ئە‌مساڵی ھە‌ڵە‌بجە، لە‌ ڕۆژانی 16-1732018 ، بە‌ردە‌وام دە‌بێت و ئێوارە‌ی 17ی مانگ بە‌ كۆمە‌ڵێك چالاكی ھونە‌ری، ڕۆشنبیری و وە‌رزشی كۆتایی دێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:بۆ بە‌ڕێوە‌بردنی كارە‌كانی مە‌ڕاسیمی ئە‌مساڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ زیاد لە‌ حە‌وت لیژنە‌ پێكھێنراوە‌ و زیاتر لە 60 ملیۆن دیناریش ‌ بۆ یادە‌كە تە‌رخانكراوە.

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending