2018/03/14 | 20:17

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەڵوێستی بۆ كۆنگرە دووپاتدەكاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- ئەمڕۆ 14ی 3ی 2018، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە و كارگێڕی ناوەند و ژمارەیەك لە لێپرسراوی كۆمیتەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانی، لەدیدارێكدا بارودۆخی‌ ئێستای كوردستان و دۆخی یەكێتی و پێگەی رێكخستنەكانی دەرەوە گفتوگۆی لەسەركرا.

لێپرسراو و كادرانی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای سەردانیكردنی ئارامگای سەرۆك مام جەلال و دانانی گوڵی وەفا و خۆشەویستی، جەختیانلەوەكردەوە كە بەردەوامیدان بەرێبازی سەرۆك مام جەلال زامنی نوێبوونەوە و گەشەپێدانی زیاتری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانی و تپێپەڕاندنی قۆناغەكەیە بەسەركەوتووی.

دواتر لەدیدارێكیشدا لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، سەبارەت بەدۆخی ناوخۆی یەكێتی و بەستنی كۆنگرە گفتوگۆكرا، لێپرسراو و كادرانی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی هەڵوێستی خۆیان بۆ پێویستی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نوێكردەوە و رایانگەیاند: لەرێگای بەستنی كۆنگرەوە دەتوانرێت هەنگاو بۆ داڕشتنی ستراتیژێكی نوێ‌ بۆ خەبات و تێكۆشان و كاری حزبایەتی، نوێبوونەوە و گۆڕانكاری بنرێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، بەردەوام دەبن لەپاراستنی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال و "سیاسەتی چەپكە گوڵەكەش رێنمای كارەكانمانە كەدەتوانین لێوەی خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكەین  و گەشەش بەحزبەكەمان بدەین".

لای خۆشیەوە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاڕاستەی سیاسەتی بۆچارەسەری كێشەكان و تێپەڕاندنی قۆناغەكە و چارەسەركردنی قەیران و كێشەكان روونكردەوە، هاوكات هەڵوێستی خۆشی بۆ پێویستی بەستنی كۆنگرە دووپاتكردەوە.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، وتیشی: دڵسۆزی و خەمخۆری یەكێتییەكان بۆ ئێستا و ئایندەی یەكێتی، هەروەها پێویستی پتەوكردنی ریزەكانی یەكێتی و گەشەپێدانی یەكێتی مایەی خۆشحاڵییە و هەرئەوەشە كەزامنی چارەسەركردنی كێشەكانە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending