2018/03/14 | 21:17

وردبینی فۆڕمی خۆراك بەردەوامە .. لەسلێمانی دوای نەورۆز دابەشدەكرێت

(هەواڵ كوردستان)-

وردبینی فۆڕمی خۆراك بەردەوامە ..

لەسلێمانی دوای نەورۆز دابەشدەكرێت

دابەشكردنی فۆرمی خۆراكی 2017-2018 دوادەكەوێت، بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانیش هۆكارەكەی بۆ زۆری پشووەكان دەگەڕێنێتەوەو رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو لەقەزاو ناحییەكان دەستپێدەكات و ناوشاری سلێمانیش دەكەوێتە دوای نەورۆز.

وابڕیاربوو لەم هەفتەیەدا فۆڕمی خۆراكی 2017-2018 بەسەر قەزاو ناحییەكاندا دابەشبكرێت، لەوبارەیەوە، یاسین مەحمود بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوڵەی خۆراك لەسلێمانی بەSNNی راگەیاند: بەهۆی پشووەكانەوە نەتوانراوە وردبینی و ئیمزاو مۆری فۆڕمەكان تەواو بكرێت، بۆیە دابەشكردنی فۆڕمی قەزاو ناحییەكان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

وتیشی"قەزای رانیە فۆڕمەكانی وەرگرتۆوەو وردبینی و مۆرو ئیمزای فۆڕمەكانی(هەڵەبجە، سەیدسادق، خورماڵ، تەویڵە، بیارە، چوارقورنەو قەڵادزی)ش تەواو بووەو ئاگاداری نوێنەرەكانمان كردووە، رۆژی یەكشەممەو دووشەممە بێن وەریبگرنەوە و ئەوانیش بەسەر بریكارەكاندا دابەشی بكەن".

سەبارەت بەدابەشكردنی فۆڕمی خۆراكی ناوشار، یاسین مەحمود راشیگەیاند: دابەشكردنی فۆڕمی خۆراكی ناوشاری سلێمانی دەكەوێتە دوای نەورۆز.

SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 خولەک پێشتر - Mar 14 2018 8:51PM

 14

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending