English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



چەکدارانی پەیەدە بە لێدانی خەندەق رێگری لە هاووڵاتیان دەکەن

2018/03/14 | 21:17

(هەواڵ كوردستان)- عەفرین / ئەنقەرە - AA

سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێرییەوە دیمەنی چۆنییەتی رێگریکردنی چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە هەڵاتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوەندی شاری عەفرین لە رێگەی لێدانی خەندەق، تۆمار کرد.

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێرییەوە کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵوو کەوتووە.

دەردەکەوێت کە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە چواردەوری ناوەندی عەفرین لە رێگەی لێدانی خەندەق رێگری دەکەن لە هەڵاتنی هاووڵاتیان لە ناوچەکە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکان دەردەکەوێت کە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بیناسازییەوە خەندەق لێدەدەن بۆ ئەوەی رێگە لە هاووڵاتیان ببڕن و نەتوانن ناوچەکە جێبهێڵن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکان دەردەکەوێت کە ئافرەتێکی بەتەمەن هەوڵدەدات چەکدارەکان رازی بکات تا رێگایان پێ بدەن تاکو ناوچەکە جێبهێڵن، لەلایەکی دیکەش ژمارەیەک هاووڵاتی چەکیان لەدەستە و دەمەقاڵی لەگەڵ چەکداران دەکەن.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending