2018/03/14 | 22:17

تەندروستی سلێمانی دوو داواكاری ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

(هەواڵ كوردستان)-

تەندروستی سلێمانی دوو داواكاری ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

تەندروستی سلێمانی ئامادەكاری بۆ بۆنەكانی نەورۆزو بەهار دەكات و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، زیاتر لە بیست تیمی تەندروستی لەسەیرانگاو شوێنەگشتییەكان دادەنێن، دوو داواكاریش ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات.

د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەSNNی راگەیاند: بۆ بۆنەكانی نەورۆز و بەهار نەخۆشخانەكانمان و تیمی پێویستمان ئامادەكردووە، زیاتر لەبیست تیمی تەندروستی لەسەیرانگاو شوێنە گشتییەكان دادەنێین و دەرمانی پێویستمان كڕیووەو لەكاتی بوونی هەرحاڵەتێكدا تیمەكانمان چارەسەری سەرەتایی بۆدەكەن.

وتیشی: لەكاتی دروستبوونی هەر روداوێكی نەخوازراو و توشبوی كەسێك بەنەخۆشی هاوڵاتیان دەتوانن بەزووترین كات پەیوەندی بكەن سەنتەری فریاكەوتنی خێرا بەژمارە ١٢٢ تیمەكانمان بەزووترین كات دەگەنە شوێنی روداوەكە.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داواش لەشۆفێران دەكات لەكاتی بینینی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن هاوكاریان بكەن و رێگایان بۆبكەنەوە تاوەكو بەزووترین كات نەخۆشەكە بگەیەنرێتە نەخۆشخانەكان، وتی: داواكارین لەكاتی رووداوەكاندا لەناو نەخۆشخانەكانیشدا هاوڵاتیان قەرەباڵغی دروست نەكەن، تاوەكو كارمەندان و پزیشكان كاری خۆیان بەباشی بكەن، ئەگەر لەو دوو حاڵەتەدا هاوڵاتیان هاوكاری ئێمەبن ئەوەی پێویست بێ بۆ نەخۆشەكە جێبەجێی دەكەین.

SNN:

هەورامان، خێڵان

 33 خولەک پێشتر - Mar 14 2018 9:43PM

 1327

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ 10 هەزار چاودێرى نێوخۆیى چاودێرى هەڵبژاردن له ‌کەرکوک دەکەن
⋙ نێچیرڤان بارزانی: ئەو ئیرهابە فکرییەی لە سلێمانی لەدژی پارتی هەیە لە گۆڕی دەنێین
⋙ موحه‌ره‌م ئینجه‌ی ركابەری ئەردۆغان بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا كێیە
⋙ "هاوپەیمانی خەڵک" ئەردۆغانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید کرد
⋙ عه‌لی سیستانی بۆ ده‌نگده‌ران: گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردووه‌كان جارێكی دیكه‌ هه‌ڵمه‌بژێرنه‌وه‌
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. رووداوێکی هاتوچۆی مەترسیدار لە هەولێر رووی دا
⋙ ڤیدیۆ؛ چۆن ده‌نگ ده‌ده‌یت، هه‌نگاوه‌كانی ده‌نگدان چین؟
⋙ رۆژانه‌ كه‌لوپه‌لى ماڵه‌كه‌یان ده‌فرۆشنڤیدیۆ..چیرۆكى تراژيدى، هه‌ژاریى خێزانێك

Trending