2018/03/14 | 22:17

یڵدرم:

(هەواڵ كوردستان)- باکو - AA

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە شاری باکو پایتەختی ئازەربایجان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆربەندی جیھانی باکو سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، لێدوانی بۆ ئاژانسی ھەواڵی APA دا.

یڵدرم لە وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە قەیرانی سووریا رایگەیاند کە تورکیا بەدرێژای ٩١١ کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ ئەو وڵاتە، هەر بۆیە پێشھاتەکانی ئەو وڵاتە گرنگە بۆ تورکیا.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند کە حەوت ساڵە شەڕی ناوخۆ لە سووریا بەردەوامە و نزیکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ھاووڵاتی سووریا روویان لە تورکیا کردووە.

یڵدرم گوتیشی: "رێکخراوەکانی وەک داعش، پەکەکە، پەیەدە/یەپەگە مەترسین بۆسەر تورکیا.

ئێمە وەک تورکیا چاومان لە بستێک خاکی سووریا نییە.

دەمانەوێت مەترسی لە سووریاوە بۆ سەر وڵاتەکەمان کۆتایی پی بێت.

بۆ ئەمەش ئۆپەراسیۆنی عەفرین ئەنجام درا".

- پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا

یڵدرم رایگەیاند کە لە دوای لەکارلابردنی رێکس تیلەرسن، داھاتووی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بە تەواوی پەیوەست دەبێت بە ئەمریکاوە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "ھێڵی سووری تورکیا ئاشکرایە.

لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەوەی پێویست بێ دەیکەین.

نابێت ئەمریکا پارێزگاری لە سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ بکات کە بە زۆر ھەوڵی داوە سیستەمی دیموکراسی تورکیا بگۆڕێت، پێویستە دەستبەجێ رادەستی بکاتەوە.

پێویستە ھەڵوێستێکی ئاشکرا بنوێنێ و وازبھێنێت لە ھەماھەنگی کردن لەگەڵ تیرۆریستان.

پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا پەیوەست نییە بە کەسانێکەوە.

پێویستە پرەنسیپەکان داھاتووی پەیوەندییەکان دیار بکەن".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending