2018/03/14 | 22:17

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانییه‌وه‌

(هەواڵ كوردستان)- فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ڕاگه‌یاند و به‌پێی فه‌رمانێكى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى عێراق، له‌مشه‌وه‌وه‌ كاتژمێر 9:00 ده‌ست به‌گه‌شته‌كان ده‌كرێته‌وه‌.   ڕاگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ : "له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌کدا (NOTAM) که‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقیه‌وه‌ گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له‌ کاتژمێر 9:00ى ئه‌مشه‌و 14 /3/ 2018 سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌".پێشتر وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندووە کە لەمڕۆوە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا کراونەتەوە. ئه‌مڕۆ کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. هاوکات جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوە. هەر لەمبارەیەوە سەرۆکی لێژنەی گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە پرێس کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوو، دەنگۆیەکی ڕەت کردەوە و ڕای گەیاند: ”دەنگۆی گۆڕینی هیچ بەرێوەبەرێکی فڕۆکەخانەکان ڕاست نین“.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ میلانیا دێ ژ ترەمپی جۆدا بیت
⋙ تەمبەڵی مرۆڤی هاوچەرخ بەرەو مردن دەبات
⋙ لایەنێکی ئیسلامی ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ لایەنێکی ئیسلامی توندڕەو لە گەڵ ئیسرائیل ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ ئێمری پشتەڤانێن ئارسینال پشت راست دکەت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – كۆمپانیا فه‌يسبووكێ گه‌نجه‌كێ دێره‌لوكێ خه‌لات دكه‌ت
⋙ ڤیدیۆ؛ خێراترین راکەری جیهان دەیەوێت لە تۆپی پێدا ببێتە ئەستێرە
⋙ جەیمس جیفری دەبێتە نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

Trending