2018/03/14 | 23:17

(هەواڵ كوردستان)- باکو - AA

جێگری سەرکۆماری ئازەربایجان، عەلی حەسەنۆڤ لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین گوتی: "تورکیا مافی خۆیەتی بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.

ئەم شەڕە لە دژی ھەڕەشەی سەر ئاسایش و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیایە.

ئەم بۆچوونەی خۆشمان بە ئاشکرا بە جیھان راگەیاندووە".

بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی دەستەی بەرێوەبردنی ئاژانسی ئانادۆڵو، شێنۆل کەزانجی و بەڕێوەبەری گشتی تەرەتە، ئیبراھیم ئەران کە یاوەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان، لەگەڵ جێگری سەرکۆماری ئەو وڵاتە، حەسەنۆڤ کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا حەسەنۆڤ باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و رایگەیاند کە وڵاتەکەی پشتیوانی تەواوی تورکیا لەمبارەیەوە دەکات.

حەسەنۆڤ گوتی: "تورکیا مافی خۆیەتی بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.

ئەم شەڕە لە دژی ھەڕەشەی سەر ئاسایش و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیایە.

ئەم بۆچوونەی خۆشمان بە ئاشکرا بە جیھان راگەیاندووە.

لەمبارەیەوە دەمانەوێت پشتیوانی لە تورکیا بکەین و پێگەی ئەوان بەھێزتر بکەین".

حەسەنۆڤ ئاشکراشی کرد کە پروپاگەندەی خراپ لەبارەی تورکیا و ئازەربایجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکرێت، و راشیگەیاند کە پێویستە گشت لایەنەکان بەرەنگاری ئەم جۆرە چالاکیانە ببنەوە و ھەماھەنگی دیپلۆماسی تورکیا و ئازەربایجان لەمبارەیەوە بەھێزتر بێت.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending