2018/03/14 | 23:17

لە عێراق یەكەم هەلیكۆپتەری تاكسی كەوتەكار

(هەواڵ كوردستان)- پێشتر لە هەولێر كۆمپانیایەك شەش هەلیكۆپتەری تاكسی خستبووەكار

كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت لە عێراق بۆ یەكەم جار خزمەتگوزاری هەلیكۆپتەری تاكسی راگەیاند، بۆ ئەوەی لە نێوان شارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش گەشتیار بگوازێتەوە.

پێشتریش لە هەرێمی كوردستان كۆمپانیایەك شەش هەلیكۆپتەری وەك تاكسی خستبووەكار.

كۆمپانیاكەی عێراق رایگەیاندووە كە خزمەتگوزارییەكانیان بە پلەی یەكەم بۆ سەرمایەداران و كارمەندانی كۆمپانیاكانی نەوت و خزمەتگوزاری پزیشكی فریاكەوتنە.

كۆمپانیای "ئەلبورهان" بۆ فڕۆكەوانی، كە نووسینگەی لە لەندەن و دوبەی و عێراق هەیە، خۆیان بە یەكەم كۆمپانیا ناوزەد كردووە كە لە عێراقدا خزمەتگوزاری تاكسی فڕۆكەوانی پێشكەش دەكەن.

كۆمپانیاكە دوو هەلیكۆپتەری ئیتاڵی هەیە و لە فڕۆكەخانەی بەغدا داندراون، هەریەكێكیان توانای هەڵگرتنی هەشت گەشتیاری هەیە.

حوسام مەحبوبە بەڕێوەبەری ئیدارەی كۆمپانیاكە رایگەیاندووە كە ئێستە تەنها ئەوان لە عێراقدا ڕێگەپێدراون فڕۆكەی تاكسییان هەبێت.

كاری سەرەكی ئەوانیش لە ئێستەدا گواستنەوەی سەرمایەداران و میوانانی گرنگە لە فڕۆكەخانەی بەغداوە بۆ هۆتێل رەشید لە ناوی شاری بەغدا.

پێشتریش، بەر لەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دابخات، كۆمپانیایەك لە هەولێر بۆ یەكەم جار شەش هەلیكۆپتەری تاكسی خستبووەكار.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
⋙ هه‌سه‌ده‌: شه‌رڤانان د 24 ساتان دا 12 تیرۆرست کوشتن
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending