2018/03/15 | 00:17

زانكۆى ڕاپه‌ڕین له‌ ئێسكه‌په‌یكه‌رى ئاژه‌ڵه‌ دۆزراوه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل ده‌كۆڵێته‌وه‌

(هەواڵ كوردستان)-

دواى ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 13 / 3 / 2018 له‌ سنوورى بنارى قه‌ندیل ئێسكه‌په‌یكه‌رى ئاژه‌ڵێكى ده‌گمه‌ن دۆزرایه‌وه‌، زانكۆى ڕاپه‌ڕین لیژنه‌یه‌كى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و پشكنینى ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه‌ پێكهێنا.

 

ئاراز ڕه‌مه‌زان،لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌لایه‌ن به‌شی بایۆلۆجی له‌ زانكۆی ڕاپه‌ڕین وه‌ك یه‌كه‌مین ناوه‌ندی زانستی ده‌ستمان كردوه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ر ئێسكه‌ په‌یكه‌رى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له‌ سنوورى بنارى قه‌ندیل دۆزراوه‌ته‌وه‌".

 

گوتیشى: "له‌ میانى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى، زینده‌وه‌ره‌كه‌ نزیكه‌ى 5 مانگێك ده‌بێت مردووه‌ و له‌ لایه‌ن ئاژه‌ڵی تره‌وه‌ گۆشته‌كه‌ی خوراوه‌ و ته‌نها ئێسكه‌په‌یكه‌ری ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ درێژیه‌كه‌ى 130 سانتیمه‌تره‌ و كه‌له‌ سه‌رێكی بچووك و دوو كه‌ڵپه‌ی تیژ و دوو قاچی 50 سانتیمه‌ترى كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پێ یه‌كی 16 سانتیمه‌تری و 28 بڕبڕه‌ پێكهاتووه‌".

 

ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئێسكه‌په‌یكه‌ری زینده‌وه‌ره‌كه‌ نامۆیه‌ و له‌ شێوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئێسكه‌په‌یكه‌ری كه‌رخه‌ل یان دایناسۆرێكی بچووك بێت به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیه‌كی زۆر له‌گه‌ل ئه‌و دوو زینده‌وه‌ره‌ ناتوانرێت بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر جۆره‌كه‌ى بدرێت،بۆیه‌ به‌هاوكارى به‌شی بایۆلۆجی زانكۆی ڕاپه‌ڕین و هاوكاری سه‌نته‌ره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌و بواره‌ به‌رده‌وام ده‌بین تا روونده‌بێته‌وه‌ ئایا ئه‌و ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌ چ جۆره‌ زینده‌وه‌رێكه‌ .




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ میلانیا دێ ژ ترەمپی جۆدا بیت
⋙ تەمبەڵی مرۆڤی هاوچەرخ بەرەو مردن دەبات
⋙ لایەنێکی ئیسلامی ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ لایەنێکی ئیسلامی توندڕەو لە گەڵ ئیسرائیل ئاگربەست رادەگەیەنێ
⋙ ئێمری پشتەڤانێن ئارسینال پشت راست دکەت
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ب ڤیدیۆ – كۆمپانیا فه‌يسبووكێ گه‌نجه‌كێ دێره‌لوكێ خه‌لات دكه‌ت
⋙ ڤیدیۆ؛ خێراترین راکەری جیهان دەیەوێت لە تۆپی پێدا ببێتە ئەستێرە
⋙ جەیمس جیفری دەبێتە نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

Trending