2018/03/16 | 22:17

بە ڤیدیۆ.. بورهان خۆشناو عەفرینگرادی بڵاو کردەوە

(هەواڵ كوردستان)- بەشێکە لە ئەلبوومی نیشتمان

 

هونەرمەند بورهان خۆشناو، نوێترین ئەلبوومی بەرهەمی خۆی بەناوی (عەفرینگراد) بڵاو کردەوە کە بەشێکە لە بەرهەمەکانی ئەلبوومی (نیشتمان).

 

بورهان خۆشناو کە ماوەی ٤٠ ساڵە لە بواری گۆرانی و میوزیکی کوردیدا کار دەکات و وەک خۆی دەڵێت، زیاتر لە ١٥٠ بەرهەمی تۆمارکراوی لە (گۆرانی، مەقام، سروودی نیشتمانی، لاوک، حەیران و بابەتی دیکە)ی هەیە.

 

لە بارەی دوایین بەرهەمی خۆی، بورهان خۆشناو بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی هەینی ١٦ی ئاداری ٢٠١٨، نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (عەفرینگراد) بڵاو کردووەتەوە کە بەشێکە لە ئەلبوومی (نیشتمان).

 

ڕوونیشی کردەوە کە ئەلبوومی (نیشتمان) لە ٨ تراک پێک دێت و بەرهەمەکانی دیکەی ئەو ٨ تراکە، لە دوای جەژنی نەورۆز بڵاو دەبێتەوە.

 

بورهان خۆشناو بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوە کرد کە شیعری شاعیرانی کورد (هێمن موکریانی، عەبدوڵا پەشێو، غەریب پشدەری، ڕەنج سەنگاوی و بێبەش پیرۆتی) لە ئەلبوومە تازەکەیدا بەکار هێناوە و خۆی ئاوازی بۆ داناون و کۆمپانیای (میلۆدی) تۆماری کردوون.

هەریەک لە هۆگر سەعید، هێمن حوسێن و کاروان ڕەمەزان کاری میوزیک و سکوینسەریان کردووە.

 

لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد کە هیچ دەزگا و کۆمپانیا و ناوەندێک سپۆنسەری ئەبلوومەکەی نەکردووە و حەزی کردووە لەسەر ئەرکی خۆی، ئەلبوومەکەی بڵاو بکاتەوە.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ گرووپێکی ئەندازیاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان یارییەکی کۆمپیوتەری بەرھەم دەھێنن
⋙ لە سلێمانی 150 ھەزار كارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە
⋙ حكومەتی زۆرینە پێكدەهێننلایەنە شیعییەكان كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە لەعێراق دەكەن
⋙ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
⋙ داهاتووی ئینێستا هێشتا بەتەواوی دیارنییە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی پارتی بەتەقە کۆتایی بە خۆپیشاندانێک دەهێنن
⋙ به‌ڤیدیۆ... هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش
⋙ بەوێنە: سەردانی دکتۆر بەرهەم بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی

Trending