2018/04/17 | 17:17

شه‌ش هه‌زار و 846 پەنابەری ئەم وڵاتە بەزۆرەملێ گەڕێندرانەوە

(هەواڵ كوردستان)- حكوومەتی توركیا بە زۆرەملێ شه‌ش هه‌زار و 846 پەنابەری نایاسایی ئه‌فغانستانی گەڕاندەوە وڵاته‌كه‌یان، دوای ئەوەی لە ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ توركیا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا رایگه‌یاند "شه‌ش هه‌زار و 846 هاووڵاتی ئه‌فغانستانی گەڕاندەوە وڵاتی خۆیان، ئەمەش دوای ئەوەی به‌ شێوەیەکی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابوون".

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی داوە كە دوای راییكردنی كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له‌ شارەكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری و ئیزمیره‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ پەنابەرە ئه‌فغانستانییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی روویان له‌ توركیا كردووه‌، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

 




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ کرێکاریکی کورد تووشی ڕووداوی کار بوو
⋙ ناوی کوژراوەکانی شەری مەریوان بڵاو کرایەوە
⋙ موختار زارعی دەسبەسەر کرا
⋙ هۆشیار زێباری: پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەخایەنێت
⋙ حاجی ئۆمه‌ران.. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ٢ تۆن ده‌رمان
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ ڤیدیۆ؛ گوتەکانی د. مەحموود موعەزەمی لە کۆنفرانسی تێدئێکس
⋙ ب ڤیدیۆ: قەلاندنا هێکێ ل بەر گەرما هەتاڤێ
⋙ هەڵوێستی نوێنەری سیستانی لەبارەی خۆپیشاندانەوە

Trending