2018/04/17 | 18:17

پەرلەمانتارێکی گۆڕان وازی لە بزوتنەوەکەی هێنا

(هەواڵ كوردستان)- پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی دەستی لە فراکسیۆن و بزوتنەوەکەی کێشایەوە و رایگەیاند، ئەو ماوەیەی کە ماویەتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێلایەنی کاروبارەکانی رایی دەکات.مەسعود حەیدەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە دەڵێت،"دوای دیراسەتکردنی چوار ساڵی کارکردنم لە پەرلەمانی عێراق و وەزعی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان و نەھج و سیاسەتی بزوتنەوەکە، وە دوای نۆ ساڵ خەباتکردن لەرێگای بزوتنەوەی گۆرانەوە بۆ میللەتەکەم، گەشتمە ئەو قەناعەتەی کە دەستلەکار بکێشمەوە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەکو حزب و وەکو فراکسیۆن و ئەو دوو مانگ و نیوەی ماوە لەم خولەی پەرلەمان وەکو کوردێکی بێ لایەن نوێنەرایەتی بکەم".ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان هۆکاری وازهێنانی لە بزوتنەوەکەی روون نەکردوەتەوە، تەنها نوسیویەتی، "ھۆکارەکان زۆرن بۆ گەیشتنم بەم قەناعەتە و لەکاتی گونجاو بۆ بەرێزتانی رووندەکەمەوە".




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ بۆ دەرکردنی دەستی حزب لە زانکۆی سلێمانی و پێدانی دەرماڵە حەوت هەزار واژۆی خوێندکاران کۆکراوەتەوە
⋙ لە 6 مانگدا 472 کەس لە کوردستان بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
⋙ بیڤەلەرزەکا 5.2 پلە ل ئیندۆنیزیا دا
⋙ نیویۆرک تایمز: تاجپارێزێ سعوودیێ خاشەقچی کوشتییە
⋙ مەی: دانوستاندنێن برێکستێ پێشڤەچوونێن باش دیتینە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەوێنە.. ئەو ھونەرمەندە عەرەبانەی کێشی لەشیان دابەزاندووە
⋙ بەڤیدیۆ.. ژاکان حەمە عەلی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاو کردەوە
⋙ وێنە: هاوسەرەکەی یەریڤان بێوەفا دەرچوو

Trending