2018/04/17 | 20:17

گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئەم ورچەی مۆندیالی تۆپی پێی رووسیا دەكاتەوە

(هەواڵ كوردستان)- له‌ كاتی ده‌سپێكردنی خولی یانه‌كانی رووسیادا له‌ یه‌كێك له‌ یارییه‌كانی قۆناخی سێیه‌مدا ئەم ورچە هێنرایه‌ نێو گۆڕه‌پانی یاریگاكه، كە بڕیارە مۆندیالی ئەمساڵی تۆپی پێ لە رووسیا بكاتەوە.

بەم هۆیەوە له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌ی ڤیدیۆیی ورچه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی جۆراجۆری لێ كه‌وته‌وه‌.

ماڵپه‌ره‌ ڕووسیه‌كان پێیان وابووه‌ كه‌ هاتنی ورچه‌كه‌ بۆ ناو یاریگایه‌كه‌ سوپرایزێك بووه‌ بۆ ئاماده‌بووانی یاریگاكه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی گیانه‌وه‌ران، ئه‌م كاره‌ بە پێشێلكردنی مافی گیانلەبەران وەسف كرا.

رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ پاراستننی گیانه‌وه‌ران له‌ ڕووسیا پێی وایه‌ به‌كارهێنانی ورچ بۆ سه‌رنجراكێشانی ئاماده‌بووانی خولێكی ڕووسیا كارێكی نامرۆڤانه‌یه‌ و ناكرێت گیانه‌وه‌ران بكرێنه‌ ئامراز بۆ راكێشانی سه‌رنجی ئاماده‌بووان.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دەنگۆ هەیە ئەم ورچە بۆ ئاهەنگی كردنەوەی مۆندیالی تۆپی پێی ئەمساڵ لە رووسیا بانگهێشتنی نێو یاریگە بكرێت.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ گرووپێکی ئەندازیاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان یارییەکی کۆمپیوتەری بەرھەم دەھێنن
⋙ لە سلێمانی 150 ھەزار كارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە
⋙ حكومەتی زۆرینە پێكدەهێننلایەنە شیعییەكان كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە لەعێراق دەكەن
⋙ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
⋙ داهاتووی ئینێستا هێشتا بەتەواوی دیارنییە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی پارتی بەتەقە کۆتایی بە خۆپیشاندانێک دەهێنن
⋙ به‌ڤیدیۆ... هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش
⋙ بەوێنە: سەردانی دکتۆر بەرهەم بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی

Trending