2018/04/17 | 21:17

واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكراكرا

(هەواڵ كوردستان)- ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی، په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆو دارایی كۆبونه‌وه‌، دواتریش ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا، تایبه‌ت به‌سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌و پۆلیسی پاسه‌وانی.وتیشی:" ئه‌و پاره‌یه‌ی یپێویسته‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی داراییدا نییه‌، له‌هه‌وڵداین بۆ دابینكردنی پاره‌كه‌و تا ئێستا پاره‌كه‌ دابین نه‌كراوه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تیش ڕایگه‌یاندووه‌ به‌مزوانه‌ پاره‌كه‌ دابین ده‌كه‌ن".سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش به‌سیستمی نوێ، ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی ئاشكرایكرد: به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشتر، موچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵی كۆی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆو پۆلیسی پاسه‌وانی دابه‌شده‌كرێت، واته‌ بۆ ئه‌و مانگه‌ سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه‌ تا موچه‌ی پاسه‌وانی یه‌كلانه‌كرێته‌وه‌، سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی وزاره‌تی ناوخۆ ڕاناگه‌یه‌نن.له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌، جه‌لال كه‌ریم عیسا، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا بۆ SNN ڕایگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ سیستمی نوێی موچه‌ی وه‌زاره‌ت هه‌ڵوه‌شابێته‌وه‌و ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ موچه‌ به‌سیستمی كۆنی پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ڕه‌خنه‌شی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری گرت و وتی:" ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ سته‌می له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد، ده‌ستكاریكردنی ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی تر كراوه‌یه‌، كه‌چی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕێك پاره‌ی دیاریكراویان ته‌رخانكرد، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌ له‌نێوان موچه‌خۆران".ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی داوایكرد، حكومه‌ت چاو به‌و پاره‌یه‌ بخشێنێته‌وه‌ كه‌ بۆ موچه‌ی وزاره‌تی ناوخۆ ته‌رخانی كردووه‌و ئاشكراشیكرد: هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌كانیان به‌سیستمی كۆن پێده‌درێت.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ گرووپێکی ئەندازیاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان یارییەکی کۆمپیوتەری بەرھەم دەھێنن
⋙ لە سلێمانی 150 ھەزار كارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە
⋙ حكومەتی زۆرینە پێكدەهێننلایەنە شیعییەكان كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە لەعێراق دەكەن
⋙ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
⋙ داهاتووی ئینێستا هێشتا بەتەواوی دیارنییە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی پارتی بەتەقە کۆتایی بە خۆپیشاندانێک دەهێنن
⋙ به‌ڤیدیۆ... هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش
⋙ بەوێنە: سەردانی دکتۆر بەرهەم بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی

Trending