English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



كۆپتەرێكی ئێرانی لە ئاسمانی كەنداوی عەرەبی كەوتە خوارەوە

2018/04/17 | 22:17

(هەواڵ كوردستان)- پێنج سەرنشینی تێدا بووە

ئەمشەو كۆپتەرێكی ئێرانی لە ئاسمانی كەنداوی عەرەبیدا كەوتە خوارەوە، پێنج سەرنشینی تێدابووە.

ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیك"ی رووسی بڵاوی كردەوە كە زانیاری لەبارەی جۆری كۆپتەرەكە و هۆكاری كەوتنە خوارەوە و ژمارەی قوربانییەكان نەزاندراوە، تەنها ئەوە نەبێت كە كۆپتەرەكە پێنج سەرنشینی تێدابووە.

لای خۆیەوە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كردووەتەوە كە كۆپتەرەكە هی كۆمپانیای "فلات قارە"ی نەوتی بووە، بەرەو یەكێ لە سەكۆ نەوتیەكانی كەنداو چووە، بۆ فریاكەوتنی كارمەندێك، كە لە شوێنی كاركردنیدا تووشی نۆرەدڵی هاتبوو.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending