2018/04/18 | 00:17

نێچیرڤان بارزانی: دیالۆگ تاكه ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه

(هەواڵ كوردستان)- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌وه‌

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه دیالۆگ تاكه ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا.

 

ماڵپه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ندرۆ پیك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، كین گرۆس كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوو.

 

له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد كه بووه هۆكاری ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هیوایان خواست هه‌ردوولا گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

 

شاندی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كرده‌وه كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و گرنگی و په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌ده‌ن.

 

لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و پشتگیریی ئه‌مه‌ریكای بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دیالۆگ تاكه ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ نیشان دا.

 

به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌دات و هه‌موو ئاسانكاریه‌كیش بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.

 

له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.




نیشانەکردن

كوردستان

زۆرترین

⋙ گرووپێکی ئەندازیاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان یارییەکی کۆمپیوتەری بەرھەم دەھێنن
⋙ لە سلێمانی 150 ھەزار كارتی دەنگدان وەرنەگیراوەتەوە
⋙ حكومەتی زۆرینە پێكدەهێننلایەنە شیعییەكان كار بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە لەعێراق دەكەن
⋙ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریكرا
⋙ داهاتووی ئینێستا هێشتا بەتەواوی دیارنییە
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بە ڤیدیۆ.. ئاسایشی پارتی بەتەقە کۆتایی بە خۆپیشاندانێک دەهێنن
⋙ به‌ڤیدیۆ... هێرشی فڕۆكه‌كانی عێراق له‌نێو خاكی سوریا بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش
⋙ بەوێنە: سەردانی دکتۆر بەرهەم بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی

Trending