English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



گرووپێکی ئەندازیاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان یارییەکی کۆمپیوتەری بەرھەم دەھێنن

2018/04/22 | 13:17

(هەواڵ كوردستان)-

گرووپێکی ئەندازیاریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، یارییەکی کۆمپیوتەرییان بەرھەم ھێناوە، تا ئێستاش لە زیاتر لە 75 وڵات یارییەکە کڕیاری ھەبووە.کەناڵی (کوردستان 24) بڵاوی کردەوە، گرووپێکی ئەندازیاری لە شاری (سنە)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوی (ژووری مانگ)، بۆ ماوەی دوو ساڵ کاریان لەسەر ئەو یارییە کۆمپیوتەرییە کردووە و بەرھەمیان ھێناوە.یارییەکە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە، ئەو ئۆتۆمبێلانەش بەنێو ڕێگاوبانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەسووڕێنەوە و پێشبڕکێ دەکەن، لەنێو یارییەکەشدا بە تەواوەتی سوود لە سروشتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وەرگیراوە.ئەو یارییە کۆمپیوتەرییە ناوی شۆفێر (Shofer)ە، زمانی کوردی یەکێکە لەو نۆ زمانەی کە دەتوانی یارییەکەی پێ بەکار بھێنیت، ھەروەھا ناوەکانی نێو یارییەکەش کوردین.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending