2018/05/04 | 10:17

بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە زیندانەکان جیا دەکرێنەوە

(هەواڵ كوردستان)- دوو سەنتەر بۆ چارەسەرکردنی ئالودەبوون دروست دەکرێت

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون، لە بەندییەکانی دیکە جیا دەکرێنەوە.

 

دکتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند، بەھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرنامەیەکی تێر و تەسەلـیان تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان داڕشتووە، کە دروستکردنی دوو سەنتەر بۆ چارەسەرکردنی بەکارهێنەرانی لەخۆ دەگرێت.

 

خاڵس قادر هەروەها رایگەیاند، سەنتەرەکان یەکێکیان لە ھەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی دەبێت، کاری سەرەکییان چارەسەرکردنی زانستییانەی ئەو کەسانە دەبێت، کە بە مادەی ھۆشبەر ئالودە بوون.

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد، کە جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیندانی کراون لە بەندییەکانی دیکە، یەکێکی دیکەیە لە بڕگەکانی پلانی رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر.

 

سەبارەت بەو دەرمانانەی ماددەی هۆشبەریان تێدایە، خاڵس قادر رایگەیاند، وەزارەت بڕیاری داوە ئەو دەرمانانە لە چەند دەرمانخانەیەک بە نووسراوی پزیشکی پسپۆڕ بفرۆشرێن و هۆشداریشی دا لەوەی، ئەگەر بەدەر لە رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بدرێنە هاووڵاتییان، ئەوا ”لێپرسینەوە“ لەگەڵ خاوەنی دەرمانخانەکان دەکرێت.




نیشانەکردن


زۆرترین

⋙ غازی سرووشتیی رووسیا نێوانی ئەڵمانیا و ئەمریكا تێكدەدات
⋙ وەزارەتی کارەبا: بە جێبەجێکردنی پڕۆژە نوێیەکە پێدانی کارەبا زیاتر دەبێت
⋙ لە دوای 16 ئۆکتۆبەرەوە کورد 15 پۆستی لە کەرکووک لەدەستداوە
⋙ بۆ نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان سوود لە پەیڕەوی 22 پەرلەمان وەرگیراوە
⋙ شانده‌كێ هه‌ڤپشك يێ پارتى وئێكه‌تى گه‌هشته‌ به‌غدا
adv

ڤیدیۆ- وێنە

⋙ بەڤیدیۆ؛ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی گیابڕین لە رووسیا
⋙ گرتەی ڤیدیۆیی پێکدادانی نێوان پەکەکە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە
⋙ بەڤیدیۆ؛ 21 ئەندامی دیکەی گرووپەکەی عەدنان ئۆکتار دەستگیرکران

Trending